CSI Events


Untitled Post

posted Mar 11, 2019, 2:00 PM by media csi


ڕوژی جلی کوردی پیرۆزبێت...



Untitled Post

posted Mar 11, 2019, 1:51 PM by media csi

سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی پەیامێک ئاراستەی فەرمانبەران و مامۆستایانی زانکۆ دەکات


لە پەیامێکیدا بۆ مامۆستایان وفەرمانبەرانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، پ.ی.د.ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین رایدەگەیەنێت، بڕیاری لابردنی پاشەکەوتی موچە لەلایەن حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە ھەواڵێکی دڵخۆشکەرەو سەرەتایەکیترە بۆ زیاتر بوژاندنەوەی بیری زانست و ناوەندە ئەکادیمییەکان لەھەرێمی کوردستان.

سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی دەڵێت، سوپاسی سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆمان دەکەین کە لەماوەی رابردوو و لەسەروبەندی پاشەکەوتی موچەدا، دڵسۆزانەو خەمخۆرانەو زانستخوازانە شانیان دایە بەر قەیرانەکان و ھۆڵەکانی خوێندنی خوێندکارانیان لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی چۆڵنەکردو نەیانھێشت پرۆسەی زانست بوەستێت، ھەربۆیە پێیان دەڵێم، ئێوە نمونەی خەمخۆرانی زانست و رۆڵەکانی ئەم ھەرێمەن.

ھەر لەپەیامەکەیدا سەرۆکی زانکۆ رایگەیاندووە، بە دەرفەتێکی گونجاوی دەزانم سوپاسی ھەموو ئەو کەسانە بکەم کە لەماوەی ئەم قەیرانانەدا ھاوکاری زانکۆمانیان کردووەو پشتیوانبوونە بۆ بەردەوامیمان لەسەر کارەکانمان و پرۆژە زانستیەکانمان، سوپاسیان دەکەین و داوای بەردەوامیان لێدەکەین.

ھەر لە پەیامەکەیدا سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی سوپاسی د.یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دەکات و ھەنگاوەکانی بەرێزیان بۆ ریفۆرم و گۆرانکارییە جدییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا بەرزدەنرخێنێت.

Untitled Post

posted Mar 11, 2019, 1:49 PM by media csi


ڕاپەڕینە مەزنەکەی گەلی کورد



ەناوی ڕاگرایەتی و فەرمانبەران و مامۆستایان و خوێندکارانی پەیمانگەوە پیرۆزباییەکی گەرم ئاڕاستەی کۆمەڵانی خەڵکی بەشەرەفی کوردستان دەکەین بەبۆنەی یادی ڕاپەڕینە مەزنەکەی گەلی کوردەوە و بەھیوای سەرکەوتنی زیاتر بۆ گەلەکەمان .....

Untitled Post

posted Mar 11, 2019, 1:43 PM by media csi


گەشتێكی زانستی


لەمیانەی خزمەت كردن بە خوێندكاران ئەمرۆ ( 4/3/2019 ) گەشتێكی زانستی بۆ خوێندكارانی قۆناغی دووەمی بەشی ( IT ) بەیانیان بۆ بەنداو وێستگەی بەرهەمهێنانی كارەبای دوكان ، بەسەرپەرشتی ڕاگرایەتی پەیمانگە و لیژنەی چالاكییەكانی بەشی ( IT ) ئەنجامدرا ....

Untitled Post

posted Mar 11, 2019, 1:18 PM by media csi   [ updated Mar 11, 2019, 1:35 PM ]

كۆبونەوەی ئەنجومەنی پەیمانگە





ئەمڕۆ بەرواری 28/2/2019 بەسەرپەرشتی ڕاگری پەیمانگە بەڕێز (د. ئاراس عمر كریم) و بە ئامادەبوونی یاریدەدەری ڕاگر بەڕێز (مامۆستا ملكۆ ڕەزا) و سەرۆكی بەشەزانستیەكانی (تەكنەلۆجیای زانیاری، نێتۆرك ، داتابەیس) كۆبونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی پەیمانگە بەڕێوەچوو، كە تێیدا پڕۆسەی خوێندن و بەڕێوە چوونی كاروبارەكانی پەیمانگە و پێشخستنی ئاستی زانستی پەیمانگە لەڕووی ئەكادیمیەوە گفتوگۆی لەبارەوە كرا تا بتوانین باشترین خزمەت بە خوێندكارەكانمان بكەین.

Untitled Post

posted Mar 11, 2019, 1:11 PM by media csi

ڕاگرى نوێى پەیمانگەی زانستی کۆمپیوتەر دەست بەکاربوو


لەمەراسیمێکى شایستەدا بەئامادەبوونی یاریدەدەر و سەرۆک بەش و مامۆسایان و فەرمانبەرانى پەیمانگەی زانستی کۆمپیوتەر ،ماڵئاوایی لە پرۆفیسۆر (د.سۆران سەعید) ڕاگرى پێشووى پەیمانگەی زانستی کۆمپیوتەر کراو پێشوازییەکی گەرمیش لە راگری نوێی پەیمانگەی زانستی کۆمپیوتەرکرا. دوای دەست بەکاربوونی راگری نوێ چەپکە گوڵی رێزو وەفا پێشکەش بە پرۆفیسۆر (د.سۆران سەعید) کرا.ڕاگرى پێشووى پەیمانگە جوانترین پیرۆزبایی خۆى ئاراستەى ڕاگرى نوێکرد و زۆر سوپاسى یاریدەدەرى ڕاگر و سەرۆک بەش و تەواوى ستافى زانستى و کارگێرى پەیمانگەکەی کرد ، کە لەماوەى رابردوودا هاوکارێکى باش بوون بۆ بەرێوەچوون و سەرخستنی کارەکان و پێشکەوتنى پەیمانگەکە.راشیگەیاند پشتیوانی بەردەوامی ( د.ئاراس عمر کریم) راگری نوێی پەیمانگە دەبم و بە هەموو توانایەکمەوە لە هەوڵی پێشخستنی زیاتری ئاستی زانستی و ئەکادیمی پەیمانگە دەبم .
هەر لە رێورەسمی ماڵئاوایکردنی راگری پێشوودا مامۆستا ( ملکۆ رەزا ) یاریدەدەری راگری پەیمانگە چەپکە گوڵى رێز و سوپاس و ماندوونەبوونی بەناوی تەواوی ستافی پەیمانگەوە بەخشیە پرۆفیسۆر (د.سۆران سەعید) و راگری نوێی پەیمانگەی زانستی کۆمپیوتەر.

Untitled Post

posted Apr 23, 2018, 11:05 PM by media csi


کوردستان دەبێتە ویستگەى یەکەمى کارەکانی ژیانەوەى ئێراق

بەئامانجى سود وەرگرتن لەو فەندەى کەلەلایەن وەزارەتى دەرەوەى فنلاند بۆ ژیانەوەى ئێراق تەرخانکراوە، لە چەند مانگى ڕابردودا، لەسەر ڕاسپاردەى د.یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى وەفدێکى وەزارەتى خوێندنى باڵا و تویژینەوەى زانستى سەردانى وڵاتى فنلاندیان کرد و، پڕۆژەکیان پێشکەش بەو وڵاتە کرد تا لە کوردستانەوە کارەکانیان دەست پێ بکەن.

لەو چوارچێوەیەدا و، لەسەر بانگهێشتى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى وەفدێکى ئەو وڵاتەى کرد سەردانى هەرێمى کوردستان کرد بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربون لە دۆخى خوێندنى باڵا لە کوردستان و، بەسەرکردنەوەى دامەزراوە ئەکادیمیەکان.

وەفدێکى پەروەردە و خوێندنى باڵا-ى فنلندى بەسەرۆکایەتى (کارل هۆلم) ڕاویژکارى هەڵسەنگاندن لە ناوەندى هەڵسەنگاندنى پەروەردە و خوێندن لە فینلندا لە یەکەم وێستگەى سەردانەکەیاندا، ئەمڕۆ یەک شەممە، ڕێکەوتى (٢٢/٤/٢٠١٨) لە دیوانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بەگەرمى لەلایەن ڕاویژکاران و بەڕێوەبەرە گشتیەکانى فەرمانگەکانى وەزارەت پێشوازییان لێکرا.

دواتر لە کۆبونەوەیەکدا، کە لەلایەن د.کەریم ساڵح عەبدول ڕاویژکارى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى سەرپەرشتى دەکرا، گفتوگۆ لەبارەى چۆنیەتى سود وەرگرتن لە ئەزمونى فنلاند لە بوارى خوێندنى باڵا کرا بۆ پێشخستنى خوێندنى باڵا لە کوردستان بەتایبەت لە بوارى پیشەیى کردەیدا.

لەو چوارچێوەیەدا و، لەسەرەتایى کۆبونەوەکەدا، د.کەریم ساڵح بەخێرهێنانى لە وەفدى میوان کرد و، هیواى خواست ئەم سەردانەیان بۆ هەرێمى کوردستان دەرفەتێکى گرنگ بێ بۆ پتەوکردنى پەیوەندییەکانى نێوان هەردوولا و، سود وەرگرتن لە ئەزمونى ئەو وڵاتە بۆ پێشخستنى خوێندنى پیشەیى لە کوردستان.

لە بەشێکى دیکەى کۆبونەوەکەدا، د.ئامانج سەعید ڕاوێژکارى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى سمینارێکى پێشکەشکرد، لە سمینارەکەیدا د.ئامانج سەعید کورتەیەکى لەبارەى کوردستان و مێژوى دامەزراندنى حکومەتى هەرێمى کوردستان و چۆنیەتى گەشەکردنى خوێندنى باڵا لە بوارى چەندایەتى و چۆنایەتى لە کوردستان بۆ وەفدى میوان باسکرد، هەروەک ئاماژەى بەپڕۆژەکان و دیدگا و تێڕوانین و ستراتیژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى کرد بۆ چۆنیەتى باشکردنى کواڵیتى خوێندن لە کوردستان و، دروستکردنى پەیوەندى و هەماهەنگى لەگەڵ ناوەندە گرنگەکانى خوێندنى باڵا لەسەر ئاستى جیهان.

هەر لەو کۆبونەوەیەدا، (کارل هۆلم) ڕاویژکارى هەڵسەنگاندن لە ناوەندى هەڵسەنگاندنى پەروەردە و خوێندن لە فینلندا لە سمینارێکدا کورتەیەکى لە بوارى خوێندنى باڵا و پەروەردەى فنلاند باسکرد و، ڕایگەیاند کاتێک دەستمان بەڕیفۆرمى پەروەردە و خوێندنى باڵا لە وڵاتەکەمان کرد ڕوبەڕوى کۆمەڵێک بەربەست و ئاڵنگارى بوینەوە، بەڵام دواجار لە چوارچێوەى پلانێکى تۆکمە و دەستنیشانکردنى خاڵە لاوازە و بەهێزەکان توانیمان بەسەرکەوتویى ڕێفۆرمەکەمان بگەێنینە ئەنجام، وتیشى ئێستا خوێندنى باڵا و پەروەردە لە وڵاتى فنلاند یەکێک لە ئەزمونە تاز و پێشەنگەکانى دنیا، هیواشى خواست ئەم سەردانەمان دەرفەتى ئەوە بڕخسێنی پەیوەندییە زانستى و ئەکادیمیەکانمان لەگەڵ وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و، زانکۆکانى کوردستان پەرەپێبدەین.

هەر لەو کۆبونەوەیەدا، لەلایەن ڕاویژکاران و بەڕێوەبەرە گشتیەکانى دیوانى وەزارەت چەندین پرسیارە لەبارەى چۆنیەتى و بوارەکانى هەماهەنگى و هاریکارى ئەو وڵاتە ئاراستەى وەفدى میوان کرا، ئەوانیش وەڵامى پرسیارەکانیان دایەوە.

واش بڕیارە ئەو وەفدە باڵایەى پەروەردە و خوێندنى باڵا-ى فنلاند لە ماوەى مانەوەیان لە کوردستان سەردانى چەند زانکۆیەکى کوردستان و ناوەندى ئەکادیمى بکەن و، لە نزیکەوە ئاشنایى ژێرخان و سەرخانى زانکۆکان ببینن و، دواتر لە گەڕانەوەیاندا نەخشەڕێگەى کارى داهاتویان لە کوردستان دابریژن.

وڵاتى فنلاند فەندێکیان لە وەزارەتى دەرەوەى وڵاتەکەیان بەناوى ژیانەوەى ئێراق بۆ بوارى پەروەردە و خوێندنى باڵا تەرخانکردوە، بڕیاریشیانداوە کوردستان بکەنە ویستگەى یەکەمى کارەکانیان، هەروەک زانکۆ و دامەزراوە ئەکادیمیەکانى ئەو وڵاتە ئامادەیی تەواویان پیشانداوە هاریکارى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى هەرێمى کوردستان و زانکۆکان بکەن.

وەفدەکەى فنلندە پێکهاتوە لە (کارل هۆلم) ڕاویژکارى هەڵسەنگاندن لە ناوەندى هەڵسەنگاندنى پەروەردە و خوێندن لە فینلندا و، خاتوو (ماریا کاتیکۆ) پڕۆفیسۆرى یاریدەدر لە زانکۆى (DIAK) بۆ زانستە پراکتیکیەکان و، (یوکا کۆسکینیسێ) لە سێنتەرى توێژینەوەى زانکۆى (DIAK) و، ئیلکا کۆلا نوێنەرى زانکۆکانى (HAMK) و(TAMK) بۆ زانستە پراکتیکیەکان بۆ کارکردن لەگەڵ دامەزراوەکانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى هەرێمى کوردستان.

لەلایەکى دیکەوە، هەر ئەمڕۆ وەفدى فنلاند لە هۆڵى کۆبونەوەکانى دیوانى وەزارەت لەگەڵ نوینەرى زانکۆ پۆلیتەکنیەکانى (هەولێر، سلێمانى و دهۆک) کۆبونەوە، لە کۆبونەوەکەدا باس لە پاڵپشتیکردن لە پڕۆگرامەکانى خوێندن لە بوارى پیشەیى کردارى کرا، هەروەک چۆنیەتى هاوکاریکردن لە بوارى دڵنیایى جۆرى گفتوگۆى لەبارەوە کرا.

Untitled Post

posted Apr 23, 2018, 11:02 PM by media csi

وەزارەتى خوێندنى باڵا (٣) پۆست لە زانکۆى سلێمانى ڕادەگەێنێت

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە چوارچێوەى ڕێنماییەکاندا (٣) پۆست لە سەرۆکایەتى زانکۆى سلێمانى ڕادەگەێنێت, جا هەر کەسێک ئارەزوى هەیە و مەرجەکانى تێدایە دەتوانێت لە ماوەى دیاریکراودا (c.v) و داواکارییەکەى پێشکەش بکات ، تا ناوى لە لیستى خوازیاراندا تۆمار بکرێت .

یەکەم: پۆستەکان

ڕاگرى کۆلێجى پزیشکى ددان
ڕاگرى کۆلێجى زانستە ڕامیارییەکان
ڕاگرى کۆلێجى ئەندازیارى
دوەم/ مەرجەکان

هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت.
ناونیشانى زانستى لە پرۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر نەبێت .
خزمەتى زانکۆیی لە (10) ساڵ کەمتر نەبێت.
تێبینیەکان:

چانسى زیاتر دەدرێت بەو بەڕێزەى کە دیدو بۆچون و بەرنامەى کار و چالاکییەکانى خۆى پێشکەش بکات بۆ بەرەوپێشبردنى زانکۆ بۆ ئەو چوار ساڵەى کە پۆستەکەى وەردەگرێت، زمانى ئینگلیزى و بەکارهێنانى کۆمپیوتەر هەلى زیاتر بۆ پیشکەشکار دەڕەخسێنیت .
دواکات بۆ پێشکەشکردنى (c.v) و پوختەى ڕاژە کۆتایی دەوامى ڕێکەوتى( 30/4/2018) رۆژى دووەم شەممە دەبێت.
پێویستە پوختەى ڕاژەى لەلایەن بەرپرسى یەکەمى فەرمانگەکەیەوە واژوو کرابێت.
هەر بەڕێزێک ئارەزوى هەیە و مەرجەکانى سەرەوەى تێدا بەدى دەکڕێت دەتوانى (c.v) و پوختەى ڕاژەى ڕاستەوخۆ بۆ ئەم ئیمیلە (jobs@mhe-krg.org) بنێرێت.
.

VACANT POSTوەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستىAPPLICATION DEADLINE2018-04-30EMAIL ADDRESSjobs@mhe-krg.orgCITYسلێمانىSTATE/PROVINCEسەرۆکایەتى زانکۆى سلێمانىCOUNTRYIraq

Untitled Post

posted Apr 23, 2018, 11:00 PM by media csi

سەرۆکی زانکۆ مژدەیەکی خۆش بۆ خوێندکاران رادەگەیەنێت

سەرۆکی زانکۆ مژدەیەکی خۆش بۆ خوێندکاران رادەگەیەنێت
بەلەبەرچاو گرتنی دۆخی دارایی خوێندکاران و کەسوکاریان و بۆ زیاتر خزمەتکردنیان و گرنگی پێدانیان و بەسەربردنی چەند کاتێکی خۆش، پاش راوێژ لەگەڵ ئەنجومەنی زانکۆ، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی رایگەیاند، کە ئاھەنگی دەرچوون (ناو ھۆڵ)و سەیرانە گەشتی بەھارە بۆ سەرجەم خوێندکارانی کۆلێج و پەیمانگاکان ئەنجام دەدەن.
لەوبارەیەوە پرۆفیسۆری یاریدەدەر د.ئالان فەرەیدوون عەلی ئەمین سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەسایتی زانکۆی راگەیاند، ئەو بڕیارەیان بۆ سوودی خوێندکاران دەرکردووە کە داوای زۆربەی زۆری خوێندکارەکانمان بووەو ئێمەش بە ھاوکاری کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان ئەو داوایەیان جێبەجێ دەکەین.
سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ووتیشی، سەرجەم خەرجییەکانی ئەو گەشت و ئاھەنگانە لەسندوقی داھاتی زانکۆمان خەرجدەکرێت و ئەمەش بردنەسەری ئەو بەڵێنەمانە کە ووتومانە “داھاتی زانکۆ بۆ خوێندکاران و مامۆستایان و فەرمانبەرانمان خەرجدەکەینەوە”.
سەرۆکی زانکۆ ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، لەرابردوودا بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی زانکۆمان، چەندین تاقیگەی تەندروستی و پزیشکی و کۆمپیوتەرو کتێبخانەی ئەلیکترۆنی و گەشتی زانستی و توێژینەوەی نوێ و گرنگ و زانستیمان ئەنجامداوە لەسندوقی داھاتی زانکۆمان و بۆ ئەو مەبەستانەش بەردەوام دەبین و درێغی ناکەین.
لەکۆتایشدا سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی پیرۆزبایی لەخوێندکاران کرد بۆ گەشت و ئاھەنگەکانیان و ووتی، سەردانیشیان دەکەین و لەگەڵیاندا ئاھەنگ دەگێڕین و گەشتی بەھارە دەکەین.

Untitled Post

posted Apr 23, 2018, 10:58 PM by media csi

پڕۆژەیەک لە بوارى خوێندنى باڵا بە بڕى یەک ملیۆن یۆرۆ دەچێتە بوارى جێبەجێکردنەوە


بەئامانجى جێبەجێکردنى پڕۆژەى (تاگرس)، بۆ بەنێودەوڵەتیکردنى ژمارەیەک لە زانکۆکانى کوردستان، سەرپەرشتیارى پڕۆژەکە گەیشتە کوردستان و، لەگەڵ وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى کۆبوەوە.

لەو کۆبونەوەیەدا، کە ڕۆژى چوارشەممە، رێکەوتى (٤/٤/٢٠١٨) لە دیوانى وەزارەت بەڕێوەچو، د.کەریم ساڵح عەبدول ڕاوێژکارى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بەناوى د.یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بەخێرهێنانى د. ئوو موس بەڕێوەبەرى پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانى زانکۆى (جۆرج ئۆگه‌ست گوتینگن)ی ئه‌ڵمانی سەرپەرشتیارى جێبەجێکردنى پڕۆژەى (تاگرس) و وەفدى هاوڕێى کرد.

لە کۆبونەوەکەدا، کە هەریەک لە د.خەتاب شێخانى بەڕێوەبەرى گشتى دیوانى وەزارەت و، د.جوان جەلال شەریف بەڕێوەبەرى گشتى فەرمانگەى نێردراوان و پەیوەندییە رۆشنبیرییەکان ئامادەیبون، ڕاوێژکارى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى کورتەیەکى لەبارەى دۆخى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى پێشکەش بە وەفدى میوان کرد، هەروەک خۆشحاڵى وەزارەتیشى پیشاندا بەجێبەجێکردنى پڕۆژەى بەنێودەوڵەتیکردنى زانکۆکانى کوردستان.

هەر لەو کۆبونەوەیەدا، ئامادەبوانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى باسیان لە گرنگى جێبەجێکردنى پڕۆژەى بەنێودەوڵەتیکردنى زانکۆکانى کوردستان، هەروەک باسیان لە چۆنیەتى پاڵپشتیکردن و هاوکاریکردنى وەزارەت بەتایبەت لە پێداچونەوە بە رێنماییەکانى پلەبەرکردنى نازناوى زانستى، لەهەمان کاتدا تیشک خرایە سەر جێبەجێکردنى پڕۆگرامى ئاڵوگۆڕکردنى خوێندکارانى خوێندنى باڵا بەتایبەت دکتۆرا و پێدانى بڕوانامەى هاوبەش (جوین دگرى) لە نێوان زانکۆکانى هەرێمى کوردستان و زانکۆکانى ئاڵمانیا بەسیستمى سپلیسایت، باسیش لە پڕۆگرامەکانى خوێندن لە سێنتەرەکانى توێژینەوەى زانستى کرا بەتایبەت دامەزراندنى سێنتەرى توێژینەوە بەشێوازى گشتى یاخود تایبەت بەپێیى پسپۆڕییەکان.

لە بەرامبەردا، د. ئوو موس بەڕێوەبەرى پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانى زانکۆى (جۆرج ئۆگه‌ست گوتینگن)ی ئه‌ڵمانی سەرپەرشتیارى جێبەجێکردنى پڕۆژەى (تاگرس) و ئەندامانى وەفدەکە خۆشحاڵى خۆیان بەو سەردانە بۆ کوردستان دەربڕی، وتیشى هەنگاو بەهەنگاو پەیوەندییە زانستى و ئەکادیمیەکانمان لەگەڵ وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و زانکۆکان بەرەوپیش دەچێ، هیواشى خواست کردنەوەى ئۆفیسى پەیوەندییە دەرەکییەکانى زانکۆکەیان لە کوردستان ببێتە دەروازەیەکى گرنگ بۆ فراوانکردنى ئاستى پەیوەندییەکان، هەر لە میانەى قسەکانیدا سەرۆکى وەفدەکە باسى لە گرنگى جێبەجێکردنى پڕۆژەى بەنێودەوڵەتیکردنى زانکۆکانى کوردستان کرد، کە لەلایەن یەکێتیى ئەوروپاوە بڕى یەک میلۆن دۆلارى بۆ تەرخانکراوە، ئەو پڕۆژەیەشى بەدەسکەوتێکى زانستى گرنگ بۆ زانکۆکانى کوردستان وەسفیکرد.

دوا بەدواى کۆبونەوەیان لەگەڵ وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، وەفدى زانکۆى (جۆرج ئۆگه‌ست گوتینگن)ی ئه‌ڵمانی سەردانى زانکۆى سەڵاحەددینیان کرد، پاشانیش قەڵاى دێرین و قەیسەرى هەولێریان بەسەرکردەوە.

ئەمرۆ پێنچ شەممە، ڕێکەوتى (٥/٤/٢٠١٨) لە دەستەى کوردستانى بۆ دیراساتى ستراتیجى و توێژینەوەى زانستى لە مەراسیمێکدا، کە بەئامادەبونى د.خەتاب بەڕێوەبەرى گشتى دیوانى وەزارەت و، سەرۆکى ژمارەیەک لە زانکۆکانى کوردستان ئامادەیبون، لە مەراسیمێکدا ئؤفيسى پەیوەندییە نێودەولەتیەکانى زانکۆى (جۆرج ئۆگه‌ست گوتینگن)ی ئه‌ڵمانی کرایەوە، وەک لە وتارەکانى مەراسیمى کردنەوەى نوسینگەکەدا باسى لێوەکرا، ئەو نوسینگەیە دەبێتە خاڵى پەیوەندى نێوان زانکۆکانى هەرێمى کوردستان و زانکۆکانى ئاڵمانیا.

پڕۆژەى (تاگرس)، پڕۆژەیەکى گرنگى بوارى خوێندنى باڵایە لە نێوان وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى هەرێمى کوردستان و ئاڵمانیا، کە لەلایەن یەکێتیى ئەوروپا بڕى یەک میلۆن یۆرۆى بۆ تەرخانکراوە.

لە پڕۆژەکەدا، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و دەستەى کوردستانى بۆ دیراساتى ستراتیجى و توێژینەوەى زانستى و زانکۆکانى (سەڵاحەددین/ هەولێر، سلێمانى، چەرموو، ڕاپەڕین، هەڵەبجە، زانکۆى پۆلیتەکنیکى هەولێر، سلێمانى و دهۆک) بەشدار دەبن، پڕۆژەکە تایبەت دەبێ بەدروستکردن و بەهێزکردنى تواناى مامۆستایان و بەنێودەوڵەتیکردنى زانکۆکانى کوردستان.

بۆیە جێبەجێکردنى ئەو پڕۆژەیە دەرگایەکى دیکە بەڕوى زانکۆکانى کوردستان دەکاتەوە بۆ بەرزکردنەوەى تواناى زانستى مامۆستایان و ئاشنابون بەپێشکەوتنەکانى جیهان، جگە لەوەش دەرفەتى خوێندنى باڵا/ ماستەر و دکتۆرا بۆ خوێندکارانى کورد لە زانکۆکانى ئاڵمانیا و چیک دەڕەخسێنێ.

1-10 of 93