CSI Events‎ > ‎

Untitled Post

posted Jul 5, 2017, 1:30 PM by media csi
ڕێكه‌وتننامه‌یه‌ك له‌نێوان زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و په‌یمانگای ڕاهێنانی نه‌وتی به‌صره‌ واژۆ كرا
http://www.spu.edu.iq/ku/wp-content/uploads/2017/07/

ته‌مموز 5, 2017272 Views

ئاماده‌كردنی / ڕاگه‌یاندنی زانكۆ
هه‌واڵساز: سۆران حسن
فۆتۆ: بژێو به‌هجه‌ت
به‌مه‌به‌ستی ئاڵوگۆڕكردنی تواناو لێهاتوییه‌ زانستییه‌كانی هه‌ردوولا و به‌هێزكردنی زانستی نه‌وتی هه‌ردوو زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و په‌یمانگای ڕاهێنانی نه‌وتی به‌صره‌ ئه‌مڕۆ ڕێككه‌وتننامه‌یه‌كی زانستی بۆ ئاڵوگۆڕكردنی تواناكان له‌بواری نه‌وت وله‌پاش ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ به‌ردوامانه‌ی كه‌له‌ماوه‌ی ساڵی ڕابردوودا دروستیان كردوه‌ هه‌ردولا سوربونی خۆیان له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی تواناو هه‌ماهه‌نگی زیاتری نێوانیان كرده‌وه‌.
ئه‌مڕۆ 5 ی تمموزی 2017 و له‌هۆڵی كۆنفرانسی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆو به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێز پ.ی.د ئالان فه‌ره‌یدون علی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و به‌ڕێز علی رحیم فیاض  به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگای ڕاهێنانی نه‌وتی به‌صره‌ و چه‌ندین له‌ پسپۆرانی هه‌ردولا ڕێكه‌وتننامه‌یه‌كی هاوكاری له‌نێوانیان واژۆ كرا.
له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا به‌ڕێز پ.ی.د ئالان فه‌ره‌یدون علی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ڕایگه‌یاند:
ئه‌مرۆ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و په‌یمانگای ڕاهێنانی نه‌وتی به‌صره‌ كه‌سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی نه‌وتی حكومه‌تی عێراقه‌ ، ڕێككه‌وتننامه‌یه‌كمان واژۆ كرد بۆ هه‌ماهه‌نگی و ئه‌نجامدانی كاری هاوبه‌ش و ڕاهێنانی فه‌رمانبه‌ران و ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌بواری نه‌وت ده‌خوێنن كه‌ خۆشبه‌ختانه‌ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ئێستا ئه‌و به‌شه‌ گرنگه‌ی كردۆته‌وه‌ له‌كۆلێجی ته‌كنیكی ئه‌ندازیاری و پێویستی به‌ به‌رزكردنی ئاستی تواناكانی خۆی هه‌یه‌ ، هه‌ربۆیه‌ ماوه‌ی ساڵێك ده‌بێت كۆنتاكتمان له‌گه‌ڵ ئه‌م په‌یمانگایه‌ كردوه‌و ئه‌مڕۆ به‌رهه‌مه‌كه‌یمان چنیه‌وه‌ به‌ ڕێككه‌وتنێكی گرنگ بۆ هه‌ردوولا. وه‌ له‌پاش ئه‌مه‌ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی نه‌وتی حكومه‌تی عێراق په‌یوه‌ندی ده‌كه‌ین بۆ جێ به‌جێ كردنی به‌نده‌كانی ئه‌م ڕێككه‌وتننامه‌یه‌و پشتگیری زیاتری به‌شی ئه‌ندازیاری نه‌وتی زانكۆمان بكرێت به‌ ئامێری تاقیگه‌یی له‌ئه‌ندازیاری نه‌وت. وه‌ ڕایگه‌یاند كه‌ كارێكی گرنگه‌ له‌هه‌رێمی كوردستان و به‌تایبه‌تتر زانكۆكان كار بۆ به‌هێزكردنی كه‌رتی نه‌وت بكه‌ن له‌ڕێ ی دروستكردنی هه‌ماهه‌نگی باش و زانستیانه‌ چونكه‌ له‌ئه‌مڕۆدا چه‌ندین كۆمپانیای گه‌وره‌ی نه‌وتی له‌ ووڵاته‌كه‌ماندا كارده‌كه‌ن و پێویسته‌ هاوشانی ئه‌وان ده‌ستی هێزی كاری خۆشمان بخه‌ینه‌ گه‌ڕ. له‌كۆتایی قسه‌كانیدا سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی هیوای خواست ئه‌م هه‌نگاوه‌ هه‌لێكی باش بێت بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانكۆمان و خوێندكارانی به‌شی ئه‌ندازیاری نه‌وت و هه‌لی كار بۆ خوازیارانی ئه‌و بواره‌ زیاتر بڕه‌خسێنێت.
پاشان به‌ڕێز علی رحیم فیاض به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگای ڕاهێنانی نه‌وتی به‌صره‌ له‌كۆنگره‌ ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا سوپاسی میوانداری و ئه‌و پێشوازییه‌ گه‌رمه‌ی كرد كه‌له‌لایه‌ن سه‌رۆك و كاربه‌ده‌ستانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانییه‌وه‌ لێیان كراو ڕایگه‌یاند :
ئه‌م ڕێككه‌وتنه‌ به‌سه‌ره‌تایه‌كی باش ده‌زانم كه‌ بۆ یه‌كه‌مین جاره‌ له‌نێوان ئێمه‌و زانكۆیه‌كی هه‌رێمی كوردستان واژۆ بكرێت،وه‌ ئێمه‌ خۆشحاڵین به‌ گۆڕینه‌ی به‌رنامه‌ و لێهاتووییه‌كانی هه‌ردولامان بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر ڕێككه‌وتنه‌كه‌ش چاك بكه‌ین ئێمه‌ پێداده‌گرین له‌سه‌ر جێ به‌جێ كردنی هه‌موو خاڵه‌كان و كردنه‌وه‌ی خولی ڕاهێنان بۆ ئه‌و كادرانه‌ی كه‌ له‌بواری نه‌وتتدا كارده‌كه‌ن چونكه‌ ئێمه‌ پاشخانێكی باشمان هه‌یه‌ له‌و بواره‌دا و ئاماده‌ین هه‌موو ده‌رگاكانمان بكه‌ینه‌وه‌ بۆ دروست كردنی په‌یوه‌ندییه‌كی ئه‌كادیمی و زانستی و هونه‌ری نێوان هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق.
له‌كۆتاییدا به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگای ڕاهێنانی نه‌وتی به‌صره‌ ئومێدی خواست ڕێككه‌وتن و نزیك بونه‌وه‌ی زیاترله‌نێوانیان دروست ببێت كه‌ بتوانن وه‌به‌رهێنان له‌ بواری نه‌وت و وه‌زه‌دا ئه‌نجام بده‌ن.
شایانی باسه‌ وه‌فدی  په‌یمانگای ڕاهێنانی نه‌وتی به‌صره‌ پێك هاتبوون له‌ علی رحیم فیاض به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگاو ملهم عبدالرزاق یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌رو دكتۆر عبدالكریم علی به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی نه‌وت له‌ پارێزگای میسان و صفاء عبدالغنی به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی پاوڵاوگه‌و محمد نوری به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی نه‌وت و له‌لایه‌ن زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانیشه‌وه‌ هه‌ریه‌ك له‌ دكتۆر نبیل خاوه‌نی بڕوانامه‌ی دكتۆرا له‌ نه‌وت و وزه‌دا و به‌ڕێز بختیار عبید شه‌ریف به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كانی زانكۆ ئاماده‌بوون.
له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌دا وه‌فدی میوان ژماره‌یه‌ك له‌ كۆلیج و په‌یمانگاو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی سه‌ربه‌زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانیان به‌سه‌ركرده‌وه‌.

Comments