CSI Events‎ > ‎

Untitled Post

posted Jul 8, 2017, 6:47 AM by media csi

تاقیكردنه‌وه‌ی توانستی زانستی دبلۆمی باڵای ته‌ندروستی ئه‌نجامدرا

http://www.spu.edu.iq/ku/wp-content/uploads/2017/07/


ته‌مموز 7, 2017318 Views

له‌درێژه‌ی كاره‌ زانستی و ئه‌كادیمییه‌كانی كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی سه‌ر به‌ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی، رۆژی سێ شه‌ممه‌ (2017/7/4) كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی سلێمانی به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان-به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی هه‌ستا به‌ ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌ی توانستی زانستی بۆ پێشكه‌شكارانی دبلۆمی باڵای (دووساڵه‌) له‌ پسپۆری ته‌ندروستی كۆمه‌ڵداو تاقیكردنه‌وه‌كه‌ به‌ سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجامدرا.
شایه‌نی باسه‌ بۆ یه‌كه‌مجاره‌ له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان دبلۆمی باڵای دووساڵه‌ بۆ خوازیارانی میلاكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌بواری ته‌ندروستی كۆمه‌ڵدا بكرێته‌وه‌و به‌خۆشحاڵییه‌وه‌ كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی و به‌ڕێوه‌به‌رێتی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی پێشه‌نگی كردنه‌وه‌ی ئه‌مجۆره‌ خوێندنه‌ سوودبه‌خشه‌بوون له‌هه‌رێمه‌كه‌ماندا.
كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی كه‌ سه‌ر به‌زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانیییه‌ له ئێستادا به‌شه‌كانی (ته‌ندروستی كۆمه‌ڵ، شیكاری نه‌خۆشییه‌كان، ته‌كنیكی بێهۆشكاری) له‌خۆده‌گرێت و بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس و ماسته‌رو دكتۆراش ده‌به‌خشێته‌ خوازیاران و ئاره‌زوومه‌ندانی خوێندنی بواره‌ ته‌كنیكییه‌ پزیشكییه‌كان.
Comments