CSI Events‎ > ‎

Untitled Post

posted Jul 8, 2017, 10:00 AM by media csi

ۆركشۆپی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و 6 زانكۆی توركیا و قوبروس ده‌ستی پێكرد

http://www.spu.edu.iq/ku/wp-content/uploads/2017/07/


ته‌مموز 8, 201744 Views

كاتژمێر 7 ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 2017/7/8 له‌ هۆڵی سیمیناری هۆتێل تایتانیك به‌دروشمی ( هه‌ماهه‌نگی زانكۆكان ، كاری ئه‌كادیمی به‌ره‌و پێش ده‌بات) ۆركشۆپی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و 6 زانكۆی وڵاتانی توركیا و قوبروس ده‌ستی پێكرد و سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن سه‌رۆكی زانكۆو یاریده‌ده‌ران و به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كان و ڕاگرانی كۆلیجی ته‌كنیكی كارگێڕی و په‌یمانگای ته‌كنیكی سلێمانی به‌گه‌رمی پێشوازی له‌ شاندی باڵای زانكۆكانی (یوزونجو ئیل، بینگۆل، هاران، قوبروسی نێوده‌وڵه‌تی، فیرات، سیرت)كرد و دواتر ده‌ست به‌ گفتوگۆ كرا.
له‌لایه‌ن به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانییه‌وه‌ به‌خێرهاتنی شانده‌كان كرا و دواتر له‌لایه‌ن به‌ڕێز پ.ی.د. ئالان فه‌ره‌یدون سه‌رۆكی زانكۆوه‌ ووته‌یه‌ك پێشكه‌شكراو به‌خێرهاتنی شاندی هه‌ر شه‌ش زانكۆ كرد و هیوای خواست بتوانن هه‌ماهه‌نگییه‌كی باش به‌رزكردنه‌وه‌ی بۆ ئاستی زانكۆكان هه‌ڵبگرن و هه‌نگاوی باش به‌ئاراسته‌ی گۆڕینه‌وه‌ی تواناو لێهاتووییه‌كان و ئاڵوگۆڕكردنی خوێندكاران له‌نێوان ئه‌و زانكۆیانه‌دا.
پاشان له‌لایه‌ن پ.ی.د سۆران سعید یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بابه‌تێكی له‌سه‌ر زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له‌ سه‌ره‌تای دروستبونییه‌وه‌ تا ئه‌مڕۆ پێشكه‌ش به‌ شاندی میوان كرد و هه‌موو به‌ش و كۆلێج و په‌یمانگاكان و سه‌نته‌ره‌كانی بۆ شی كردنه‌وه‌ كه‌ تا ئێستا ئه‌نجامی باشیان به‌ده‌ست هێناوه‌.
Comments