سیمنارێكی زانستی دەربارەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەڕێوە چوو ئەمڕۆ یەك شەممە بەرواری (16/2/2020) کاتژمێر (10) پێش نیوەڕۆ لە هۆڵی م.ڕۆستەم لە پەیمانگەی زانستی كۆمپیوتەر سیمینارێکی زانستی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بە ناونیشانی (نەخۆشیە ڤایرۆسیەكان و خۆپاراستن لە نەخۆشی كۆرۆنا) بۆ خوێندكاران و مامۆستایان و فەرمانبەرانی پەیمانگە ئەنجامدا. بەئامادە بوونی دکتۆر (ئاراس عمر كریم) ڕاگری پەیمانگەو و (م. ملكۆ ڕەزا) یاریدەدەری ڕاگرو سەرۆکی بەشە زانستی و هۆبەکان و فەرمانبەران و خوێندكارانی پەیمانگە سیمینارێک لەلایەن بەڕێز (سروشت فوئاد) لە هۆبەی تەندروستی سەلامەتی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و بە ناونیشانی (نەخۆشیە ڤایرۆسیەكان و خۆپاراستن لە نەخۆشی كۆرۆنا) پێشكەشكرا.سەرەتا بەڕێزیان ئاماژەی دا مەترسیەكانی نەخۆشیە ڤایرۆسیەكان بە شێوەیەكی گشتی بەتایبەتی ڤایرۆسی كۆرۆنا كە یەكێكە لە دەیان جۆرە ڤایرۆسە بەربڵاوانەی ئێستا مرۆڤایەتی دەناڵێنی پێوەی، پاشان زانیاری و ڕێنمایی وورد بەبەشداربووان درا سەبارەت بە چۆنیەتی خۆ پاراستن لەم نەخۆشیە ڤایرۆسیە، دواتر بە شێوەیەكی وردو لە ڕێی داتاوە گرنكیدا بە سەرجەم ڕێگاكانی بڵاو بونەوە ئاكامی خۆپاراستن لەم نەخۆشیە و ڕێگریكردن لە بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسەكە لەژێر تازەترین بنەمای ڕێنمایی خۆپاراستنی جیهانی (المنظمة الصحة العالمیة) . كۆرۆنا ڤایرۆس چییە؟ كۆرۆنا چەند جۆرێكی هەیە و نەخۆشیی جۆراوجۆر لە مرۆڤ و گیانەوەرانی دیكەدا پەیدادەكەن، ئەوەی ئێستا رەنگە لە گیانلەبەرانی دیكەدا بەربڵاوبووبێت، بەڵام بازی داوەتە نێو مرۆڤ. واتە مرۆڤ یەكەمجارە تووشی دەبێت و هێشتا بەرهەڵستیی سرووشتی لەنێو كۆمەڵگەدا پەیدا نەبووە. |
CSI Events >