ڕێزلێنان بۆ فەرمانبەرێکی پەیمانگای تەکنیکی دوکان سازکرا
![]() ڕۆژی سێ شەممە، ۱٨ی تەمموزی ۲۰۱۷ مەراسیمی ڕێزلێنان بۆ فەرمانبەر (عبدالرحمان محمد محمد) سازکرا بەهۆی تەواوکردنی خزمەتی وەزیفی (خانەنشین) بوونی بەڕێزیان، لەلایەن بەڕێز (د.کاوە ڕەزا) ڕاگری پەیمانگای تەکنیکی دوکان و بەناوی ڕاگرایەتی پەیمانگا و سەرجەم مامۆستایانەوە سوپاس و پێزانینی ئاراستەی بەڕێزیان کرد لەپێناو بەرز نرخاندنی ڕۆڵ و ماندووبونیان لەڕاپەراندنی ئیش و کارەکانی لەماوەی خزمەتکردنی پەیمانگا لەساڵانی رابردوو بەسەرکەوتویی، هەروەها لەلایەن فەرمانبەران و مامۆستایانەوە هیوای تەمەن درێژی و لەش ساغی و دەستپێکی ژیانێکی نوێیان بۆ خواست، هەربۆیە بە پێویست زانرا خەڵاتی ڕێزلێنانی ڕاگرایەتی پەیمانگا ئاڕاستەی بەڕێزیان بکرێت، لەکۆتایی مەراسیمەکەدا بەڕێز (عبدالرحمان محمد محمد) سوپاسی خۆی ئاراستەی ڕاگر و سەرجەم فەرمانبەران کرد بۆ سازکردنی ئەو مەراسیمه. |
CSI Events >