CSI Events‎ > ‎

Untitled Post

posted Aug 17, 2017, 1:07 AM by media csi

بۆ دەرچووانى پەیمانگا تەکنیکییەکان -خوێندن بە سیستمى پۆلیتەکنیک بۆ بەدەستهێنانى بەکالۆریۆس

  • ئاب 11, 2017
  • 12302 Views
بۆ دەرچووانى پەیمانگا تەکنیکییەکان -خوێندن بە سیستمى پۆلیتەکنیک بۆ بەدەستهێنانى بەکالۆریۆس

بە مەبەستی بەدەستهێنانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ئێستا دەتوانن بە سیستەمی خوێندنی پۆلیتەکنیک درێژە بە خوێندن بدەن و بڕوانامەی بەکالۆریۆس بەدەست بهێنن . بۆ پێشکەش کردنی داواکاری خوێندن و پڕکردنەوەی فۆڕم سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکە :

http://www.spu.edu.iq/polytechnic_system

بۆ وەرگرتنی کۆد یان ژمارەى نهێنى بۆ خۆتۆمارکردن لە ماڵپەڕى ئاماژەپێدراوى سەرەوە پێویستە سەردانی یەکێک لەم شوێنانەی خوارەوە بکەیت و کۆپیەکی بڕوانامە یان پشتگیری بە کۆنمرەوە لەگەڵ کۆپیەکی ناسنامەی باری شارستانیت پێ بێت:

  •  سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی / بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی
  • پەیمانگەی تەکنیکی چەمجەماڵ
  • پەیمانگەی تەکنیکی دوکان
  • پەیمانگەی تەکنیکی هەڵەبجە
  • پەیمانگەی تەکنیکی دەربەندیخان
  • پەیمانگەی تەکنیکی کەلار

تێبینی پێشکەش کردن تاوەکو (٣١/٨/٢٠١٧) بەردەوام دەبێت

بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی

زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی

Comments