CSI Events‎ > ‎

Untitled Post

posted Apr 10, 2018, 2:23 AM by media csi

وێنه‌: به‌چه‌ندین چالاكی ڕۆژی دامه‌زراندنی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی پیرۆزكرا

4/4 ی هه‌موو ساڵێك ڕۆژێكی پرشنگداره‌ له‌مێژووی شاری سلێمانی دا ، به‌ دامه‌زراندنی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی هه‌نگاوێكی ئه‌رێنی نرا به‌ئاراسته‌ی فراوانكردنی زانكۆ ته‌كنیكییه‌كان و به‌رهه‌مهێنانی كادری ئه‌كادیمی و به‌توانا له‌ بواره‌ جیاوازه‌كاندا .
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 4 ی نیسانی 2018 به‌ سه‌رپه‌رشتی پ.ی.د. ئالان فه‌ره‌یدون علی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له‌ یادی ڕۆژی زانكۆدا ڤیستیڤاڵ و چه‌ندین چالاكی جۆراوجۆر له‌ كه‌مپی كۆلیجه‌ ته‌كنیكییه‌كان و په‌یمانگای ته‌كنیكی سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو.
به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و خوێندكاران چالاكییه‌كانی ڕۆژی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی به‌ڕێوه‌چوو كه‌ پێكهاتبوو له‌ كردنه‌وه‌ی 8 تاقیگه‌ی زانستی له‌ كه‌مپی كۆلیجه‌كان و په‌یمانگای ته‌كنیكی سلێمانی و هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن خوێندكارانه‌وه‌ به‌شێوازێكی پراكتیكی پشكنینی فشاری خوێن و شه‌كره‌و جۆری خوێن ئهنجامدراو له‌لایه‌ن خوێندكارانه‌وه‌ خواردنی كورده‌واری پێشكه‌ش به‌ ئاماده‌بوان كراو یاری كۆتایی خولی فوتساڵی (مامی من) ئه‌نجامدراو خه‌ڵات به‌سه‌ر سه‌ركه‌وتواندا دابه‌شكرا.
به‌ هه‌ڵپه‌ڕكێ ی كورده‌واری و گۆرانی شاد ڕۆژی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی زیاتر قه‌شه‌نگتر كرا.

Comments