Untitled Post

Post date: Aug 31, 2017 8:45:58 PM

ئاگادارییەک لەپە یمانگەی زانستی کۆمپیوتەر

پەیمانگە کەمان فێرخوازانی پۆلی دوانزەی ئامادەیی ئاگادار دەکاتەوە کەلە ئێستادا هەتا ۱٥ / ۹ / ۲٠۱۷ دەتوانن فۆڕم وەربگرن بۆ وەرگرتنی ڕاستەوخۆ بۆساڵی خوێندنی ( ۲٠۱۷ / ۲٠۱۸ ) بە هەرسێ بەشی ( ئایتی ، نێتۆرک ، داتابەیس ) وە بۆ بەرچاو ڕوونی خوێندکارانی ئازیزهەرسێ بەش کە ئاماژەمان پێی کردووە لە سەرەوە لەڕووی پرۆگرامی خوێندن دا تاڕادەیەکی زۆر نزیکن لە یەکەوە ، چەند ماددەیەکی کەم نەبێت هیچ جیاوازییەکی ئەوتۆیان نییە .

بۆیە داواکارین لە خوێندکارانی خۆشەویست هیچ کاتێک بەشەکان نەبێتە مایە ی دڵە ڕاوکێ بۆیان ، سەبارەت بە بەروار وشێوازی تاقیکردنەوەی هەڵسەنگاندن لە کاتێکی نزیکدا لەم پەیجەوە ئاگادارتان دەکەینەوە .