Untitled Post

Post date: Apr 24, 2018 6:2:11 AM

وەزارەتى خوێندنى باڵا (٣) پۆست لە زانکۆى سلێمانى ڕادەگەێنێت

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە چوارچێوەى ڕێنماییەکاندا (٣) پۆست لە سەرۆکایەتى زانکۆى سلێمانى ڕادەگەێنێت, جا هەر کەسێک ئارەزوى هەیە و مەرجەکانى تێدایە دەتوانێت لە ماوەى دیاریکراودا (c.v) و داواکارییەکەى پێشکەش بکات ، تا ناوى لە لیستى خوازیاراندا تۆمار بکرێت .

یەکەم: پۆستەکان

ڕاگرى کۆلێجى پزیشکى ددان

ڕاگرى کۆلێجى زانستە ڕامیارییەکان

ڕاگرى کۆلێجى ئەندازیارى

دوەم/ مەرجەکان

هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت.

ناونیشانى زانستى لە پرۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر نەبێت .

خزمەتى زانکۆیی لە (10) ساڵ کەمتر نەبێت.

تێبینیەکان:

چانسى زیاتر دەدرێت بەو بەڕێزەى کە دیدو بۆچون و بەرنامەى کار و چالاکییەکانى خۆى پێشکەش بکات بۆ بەرەوپێشبردنى زانکۆ بۆ ئەو چوار ساڵەى کە پۆستەکەى وەردەگرێت، زمانى ئینگلیزى و بەکارهێنانى کۆمپیوتەر هەلى زیاتر بۆ پیشکەشکار دەڕەخسێنیت .

دواکات بۆ پێشکەشکردنى (c.v) و پوختەى ڕاژە کۆتایی دەوامى ڕێکەوتى( 30/4/2018) رۆژى دووەم شەممە دەبێت.

پێویستە پوختەى ڕاژەى لەلایەن بەرپرسى یەکەمى فەرمانگەکەیەوە واژوو کرابێت.

هەر بەڕێزێک ئارەزوى هەیە و مەرجەکانى سەرەوەى تێدا بەدى دەکڕێت دەتوانى (c.v) و پوختەى ڕاژەى ڕاستەوخۆ بۆ ئەم ئیمیلە (jobs@mhe-krg.org) بنێرێت.

.

VACANT POSTوەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستىAPPLICATION DEADLINE2018-04-30EMAIL ADDRESSjobs@mhe-krg.orgCITYسلێمانىSTATE/PROVINCEسەرۆکایەتى زانکۆى سلێمانىCOUNTRYIraq