Untitled Post

Post date: Apr 10, 2018 9:9:40 AM

کۆرسە بێ بەرامبەرەکانی زمانی ئینگلیزی دەستی پێکرد

کۆرسە بێ بەرامبەرەکانی زمانی ئینگلیزی دەستی پێکرد

پاش رەزامەندی بەرێز سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، کۆرسەکانی زمانی ئینگلیزی بۆ ئاستە جیاوازەکانی توانستی زمانی ئینگلیزی و بۆ فەرمانبەران و مامۆستایانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی دەستیپێکرد.

لەماوەی رابردووداو بە بڕیاری پ.ی.د.ئالان فەرەیدوون عەلی ئەمین سەرۆکی زانۆکی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، کۆرسی بێ بەرامبەر بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی دەستی پێکردو لەو چوارچێوەیەداو پاش تاقیکردنەوەی ئاستی توانستی زمانی ئینگلیزییان و بەپێی توانایی فێرخوازان کۆرسەکان دەستیان پێکردو بڕیارە بۆ ئاستی ئەکادیمیش خوولەکان بەردەوامییان ھەبێت.

ئەم خوولەش بەر لەبڕیارێکی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حکومەتی ھەرێم دێت بۆ کردنەوەی خوولی زمانی ئینگلیزی لە سەرنتەرەکانی زمانی زانکۆکانی ھەرێم بەئامانجی پێشخستنی توانستی زمانی ئینگلیزی فەرمانبەران و مامۆستایانی زانکۆو پەیمانگاکانی ھەرێمی کوردستان.