Untitled Post

Post date: Jul 17, 2017 7:0:52 PM

ناو تۆمار کردن بۆ کۆرساتی هاوینەی زمانى ئینگلیزى و ئامادەکارى بۆ تاقیکردنەوەى (IELTS) دەستی پێکرد!

......................................................................................................

سەنتەرى نێودەوڵەتى زمانى ئینگلیزى وەک یەکەم سەنتەرى زمانى باوەڕپێکراوى بریتیش کاونسڵ لەهەرێمى کورستاندا کە مانگانە تاقیکردنەوەی (IELTS)ی تێدا ئەنجام دەدرێت، وەرزێکى نوێى خولەکانى ڕادەگەێنێت بە کوالیتییەکی بەرزی خوێندن و نرخێکی گونجاو بەم شێوەیەى لاى خوارەوە:

١.کۆرسى ئامادەکارى بۆ تاقیکردنەوەى (IELTS):

- ئەگەر دەتەوێت لە ناو کڵاسدا و لەگەڵ مامۆستای بە ئەزموون ئامادە بکرێیت بە تەکنیکەکانی تاقیکردنەوەکە ئەوا دەتوانیت کۆرس بۆ ماوەی ٦ هەفتە بەیانیان یان دوانیوەڕوان بخوێنیت لە کڵاسێکدا کە ژمارەی فێرخوازان زیاتر نەبن لە ١٥ فێرخواز. لێرەدا پێویستە فێرخواز تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاست ئەنجام بدات و ئاستی فێرخواز لە (B1) و سەروتر بێت.

ئەگەر کاتت نییە و ناتوانیت ئیلتیزام بە کڵاسەوە بکەیت ئەوا دەتوانیت کۆرسی ئۆنڵاینی بریتیش کاونسڵ بۆ ماوەی ١٢٠ کاتژمێر بە نرخێکی زۆر گونجا و لە سەنتەرمان بەدەست بێنیت کە بە تەواوی ئامادەت دەکات بۆ هەر چوار بەشی تاقیکردنەوەکە.

- تێبینی: بۆ وەرگرتنی زانیاری بۆ فۆڕم پڕکردنەوە و ناو تۆمار کردن بۆ تاقیکردنەوەی (IELTS) دەتوانیت سەردانی سەنتەرمان بکەیت یان لەم لینکەوە خۆو تۆمار بکەیت : https://ielts.britishcouncil.org

٢. کۆرسى پەرەپێدانی زمانى ئینگلیزى:

ئەگەر دەزا نیت ئاستی ئینگلیزییەکەت هێشتا بەوە نەگەیشتووە کە توانای وەرگرتنی تەکنیکەکانی ئایەڵست هەبێت ئەوا دودڵ مەبە لە گەیشتنت بە ئاستێکی زۆر باشی ئینگلیزی بە بەژداری کردنت لە یەکێک لە کۆرسەکانی سەنتەرمان بۆ مەبەستی گشتی و ئەکادیمی. وە سەنتەرمان مژدە دەدات کە کۆرسێکی ئامادەکاری بۆ ئایەڵس بە دیاری دەداتە ئەو فێرخوازانەی کە یەکێک لە کۆرسەکانی زمانی ئینگلیزی سەنتەرمان بە سەرکەوتوویی تەواو دەکەن.

ئەم جۆرە کۆرسە بۆ هەر ئاستێک زۆر بە چڕو پڕی ١٢٠ کاتژمێر لە ماوەی ١٢ هەفتە دەخایەنێت کە بەیانیان و دوانیوەڕوان هەفتەی ٣ ڕۆژ لەخۆ دەگرێت واتە هەفتەی ١٠ کاتژمێر وانە دەخوێنرێت.

بۆ زانیارى زیاتر لەسەر نرخ و چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کۆرسەکانمان دەتوانن سەردانی سەنتەرمان بکەن لە ڕۆژانى یەک شەمەو دووشەمەو چوارشەمە کات (٩-١)ى پاش نیوەڕۆ یان پەیوەندى بکەن بە ژمارە تەلەفونى: ٠٧٤٨٠١٩٠٠٩١

شوێن: قڕگە، گەرەِکى ورمێ، ماردین ٣٢٧، کۆڵانى ٧٦، ڕاستەوخۆ پشت بەنزینخانەى وڵات لەسەر شەقامى (١٠٠) مەترى.