Untitled Post

Post date: Aug 22, 2017 2:22:9 PM

بۆ دەرچووانى پەیمانگا تەکنیکییەکان -خوێندن بە سیستمى پۆلیتەکنیک بۆ بەدەستهێنانى بەکالۆریۆس

ئاب 11, 201712302 Views

بۆ دەرچووانى پەیمانگا تەکنیکییەکان -خوێندن بە سیستمى پۆلیتەکنیک بۆ بەدەستهێنانى بەکالۆریۆس

بە مەبەستی بەدەستهێنانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ئێستا دەتوانن بە سیستەمی خوێندنی پۆلیتەکنیک درێژە بە خوێندن بدەن و بڕوانامەی بەکالۆریۆس بەدەست بهێنن . بۆ پێشکەش کردنی داواکاری خوێندن و پڕکردنەوەی فۆڕم سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکە :

http://www.spu.edu.iq/polytechnic_system

بۆ وەرگرتنی کۆد یان ژمارەى نهێنى بۆ خۆتۆمارکردن لە ماڵپەڕى ئاماژەپێدراوى سەرەوە پێویستە سەردانی یەکێک لەم شوێنانەی خوارەوە بکەیت و کۆپیەکی بڕوانامە یان پشتگیری بە کۆنمرەوە لەگەڵ کۆپیەکی ناسنامەی باری شارستانیت پێ بێت:

سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی / بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی

پەیمانگەی تەکنیکی چەمجەماڵ

پەیمانگەی تەکنیکی دوکان

پەیمانگەی تەکنیکی هەڵەبجە

پەیمانگەی تەکنیکی دەربەندیخان

پەیمانگەی تەکنیکی کەلار

تێبینی پێشکەش کردن تاوەکو (٣١/٨/٢٠١٧) بەردەوام دەبێت

بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی

زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی