Untitled Post

Post date: Feb 27, 2020 9:30:39 AM

سیمنارێكی زانستی دەربارەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەڕێوە چوو

ئەمڕۆ یەك شەممە بەرواری (16/2/2020) کاتژمێر (10) پێش نیوەڕۆ لە هۆڵی م.ڕۆستەم لە پەیمانگەی زانستی كۆمپیوتەر سیمینارێکی زانستی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بە ناونیشانی (نەخۆشیە ڤایرۆسیەكان و خۆپاراستن لە نەخۆشی كۆرۆنا) بۆ خوێندكاران و مامۆستایان و فەرمانبەرانی پەیمانگە ئەنجامدا.

بەئامادە بوونی دکتۆر (ئاراس عمر كریم) ڕاگری پەیمانگەو و (م. ملكۆ ڕەزا) یاریدەدەری ڕاگرو سەرۆکی بەشە زانستی و هۆبەکان و فەرمانبەران و خوێندكارانی پەیمانگە سیمینارێک لەلایەن بەڕێز (سروشت فوئاد) لە هۆبەی تەندروستی سەلامەتی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و بە ناونیشانی (نەخۆشیە ڤایرۆسیەكان و خۆپاراستن لە نەخۆشی كۆرۆنا) پێشكەشكرا.

سەرەتا بەڕێزیان ئاماژەی دا مەترسیەكانی نەخۆشیە ڤایرۆسیەكان بە شێوەیەكی گشتی بەتایبەتی ڤایرۆسی كۆرۆنا كە یەكێكە لە دەیان جۆرە ڤایرۆسە بەربڵاوانەی ئێستا مرۆڤایەتی دەناڵێنی پێوەی، پاشان زانیاری و ڕێنمایی وورد بەبەشداربووان درا سەبارەت بە چۆنیەتی خۆ پاراستن لەم نەخۆشیە ڤایرۆسیە، دواتر بە شێوەیەكی وردو لە ڕێی داتاوە گرنكیدا بە سەرجەم ڕێگاكانی بڵاو بونەوە ئاكامی خۆپاراستن لەم نەخۆشیە و ڕێگریكردن لە بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسەكە لەژێر تازەترین بنەمای ڕێنمایی خۆپاراستنی جیهانی (المنظمة الصحة العالمیة) .

كۆرۆنا ڤایرۆس چییە؟

كۆرۆنا یەكێكە لە دەیان جۆرە ڤایرۆس و لە بەكتریا زۆر جیاوازن، بۆیە بە ئەنتیبایۆتیك ناكوژرێن. پێیدەگوترێت كۆرۆنا، چونكە لەژێر میكرۆسكۆپی ئەلیکترۆنیدا شێوەكەی لە تاج(کۆرۆنا) دەچێت.

كۆرۆنا چەند جۆرێكی هەیە و نەخۆشیی جۆراوجۆر لە مرۆڤ و گیانەوەرانی دیكەدا پەیدادەكەن، ئەوەی ئێستا رەنگە لە گیانلەبەرانی دیكەدا بەربڵاوبووبێت، بەڵام بازی داوەتە نێو مرۆڤ. واتە مرۆڤ یەكەمجارە تووشی دەبێت و هێشتا بەرهەڵستیی سرووشتی لەنێو كۆمەڵگەدا پەیدا نەبووە.