Untitled Post

Post date: Jul 26, 2017 1:58:32 PM

    • 1547 Views

    • ته‌مموز 25, 2017

دوابەدوای ئەندامێتی و چالاکیەکانی لە ڕێکخراوی نێودەوڵەتی RASHID International ی ئەڵمانی بۆ پاراستنی کەلەپووری، د.ڕۆژین کەمال محمد ئەمین مامۆستا و توێژەری کارا لە بەشی پلانسازی شار و سەرپەشتیاری سەنتەری توێژینەوەی زانستی زانکۆمان وەک شارەزای بواری پاراستنی کەلەپووری لە لایەن سەرۆکی ڕێکخراوە نێو دەوڵەتیەکەوە وە بانگھێشتکرا بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەیەکی ڕاوێژکاری داخراو و یەکەمسیمیناری ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکان سەبارەت بە پاراستنی کەلەپووری لە ڕۆژانی ٦ و ٧ ی تەممووز لە شاری جنێف لە سویسرا.

کۆ بوونەوە داخراوەکەی شارەزایانی پاراستنی کەلەپووری لە ٦/٧/٢٠١٧ دا بەسەرۆکایەتیبڕیاردەری تایبەت بە مافی کەلەپووری نەتەوە یەکگرتووەکان (پرۆفیسۆر کەریمە بینۆنی زانکۆی کالیفۆرنیا) و بە ئامادەبوونی ١٧ شارەزا لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکانی وەک یونسکۆ و چەند مۆزەخانە و زانکۆ یەکی بەریتانی و ئەوروپی و ئەمەریکی و زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەڕێوەچوو وەک ئامادەکاری بۆ سیمینارە بەر فراوانەکەی ڕۆژی دواتر.لە لیستی ناوی دەزگای بەشداربووانی کۆبوونەوەکەدا ، زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی تاکە دەزگای بەشداربوو بوو لە ھەرێمی کوردستان و تەنانەت خۆرھەڵاتی ناوەڕاستەوە. لە نێوان پێشنیارەکانی د. ڕۆژین دا بۆ بڕیاردەری تایبەت ، بەستنەوەی تاکەکانی کۆمەڵگەیە بە پاراستن و گەشەی کەلەپوورییەوە لە ڕێگەی بەرزکردنەوەی ئاستی ھۆشیاری و بەشداری پێکردن و فێرکردنیانەوە . وە د. ڕۆژین پێی وایە ئەوەش بەدەست دەھێنرێت لە ڕێگەی چالاک کردنی مۆزەخانەکان و گرنگیدان بە توێژینەوەی مۆزەخانە و پاراستنی کەلەپووری و گەشەپێدانی سێکتەری گەشتیاری کەلەپووری و شوێنەوار و بینا کەلەپووری و مێژووییەکان بۆ ڕاکێشانی سەردانکەری ناوخۆیی و گەشتیاری نێودەوڵەتی کە جگە لە پتەوکردنی پاراستنی کەلەپووری دەشبنە ھۆی دروستکردنی ھەلی کار و ئابووری بە تایبەتی لە عێراق و ھەرێمی کوردستان دا. وە لە کۆتایی کۆبوونەوە داخراوەکەدا، بڕیاردەری تایبەت بە مافی کەلەپووری نەتەوە یەکگرتووەکان سوپاسی د. ڕۆژین کەمال ی کرد وەک نوسەری سەرەکی ڕاپۆرتێکی ڕاوێژکاری بانگھێشتکراو کە بە ھاوکاری چەند کەس و ئەکادیمییەک لە ڕێکخراوی RASHID International و کوردستانەوە ئامادەی کردبوو سەبارەت بە کاریگەری توندڕەوی لەسەر مافی کەلەپووری ژنان. وە ئەو ڕاپۆرتە بەکاردەھێنرێت بۆ ئامادەکردنی ڕاپۆرتێکی بەر فراوان کە لە لایەن پرۆفیسۆر کەریمە بینۆنی لە کۆبوونەوەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە مانگی ١٠ ی ئەمساڵدا پێشکەش دەکرێت.

سیمینارە رکەی ٧/٧/٢٠١٧ یش کە لەلایەن ٩ پانێلیستەوە پێشکەش کرا، بە ئامادەبوون و بەشداری نوێنەری دیبلۆماسی ٣٦ ووڵات و نوێنەری ڕێکخراوەکانی سەر بە UN و ڕێکخراوە نێودەوڵەتی و مەدەنییەکان و دەەزگا ئەکادیمی و لایەنە پەیوەندیدارەکانی پاراستنی کەلەپووری بەڕێوە چوو کە تیای دا شارەزا و بەشداربووەکان بیرو ڕا و پێشنیاری خۆیان پێشکەش بە بڕیاردەری تایبەت بە مافی کەلەپووری نەتەوە یەکگرتووەکان دەکرد بۆ ئامادەکردنی ڕاپۆرتێک و پێشکەش کردنی لە ٣٦ ھەمین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی مافی مرۆڤ کەلە مانگی ئاداری ٢٠١٨ دا بەڕێوە دەچێت.