Untitled Post

Post date: Jul 26, 2017 1:49:0 PM

    • 409 Views

    • ته‌مموز 24, 2017

Share:

سەرلەبەیانی ۲۳ی تەمموزی ۲۰۱۷، بەڕێز (د.کاوە ڕەزا) ڕاگری پەیمانگای تەکنیکی دوکان و ی.ڕاگر و بەشێک لەمامۆستایان، پێشوازییان لە هەریەک لە (Bill Dewو Jolene) سەرۆکی کۆمەڵەی خێرخوازی (LDS Charities)ئەمریکی کرد، ئامانج لە سەردانەکەیان ئامادەکاری بوو بۆ سازکردنی ۆرک شۆپێک بەمەبەستی چۆنیەتی دۆزینەوەی هەلی کار بۆ خوێندکاران لەدوای دەرچوونیان لەزانکۆ و پەیمانگاکان و کردنەوەی خولێک تایبەت بە فێربونی زمانی ئینگلیزی.

لەلایەن خۆیەوە( د.کاوە ڕەزا) ڕاگری پەیمانگا ئامادەیی نیشاندا بۆ هەر هاوکاری و هەماهەنگییەک لەگەڵ کۆمەڵەکە کە خزمەت بە چینی خوێندکاران دەکات.

Bill Dew ڕایگەیاند: ئەم جۆرە پڕۆگرامانە زۆر گرنگە بۆ تەواوی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان، بەتایبەت لەدوای دەرچوونیان بۆ شارەزابوون لەچۆنیەتی دۆزینەوەی کار لە رێکخراو و دەزگا حکومی و ناحکومیەکان.

کۆمەڵەی خێرخوازی ئەمریکی کۆمەڵەیەکە بێ بەرامبەر کار دەکەن بۆ خزمەتکردنی خوێندکاران لەسەرجەم پارێزگاکانی کوردستان، ئۆفیسی سەرەکیان لەشاری سلێمانییە، لەئێستادا سەرقاڵی وەرگێرانی پرۆگرامی ۆرک شۆپەکەن بۆ زمانی کوردی.