Untitled Post

Post date: Feb 27, 2020 9:41:10 AM

سیمنارێك بەناونیشانی (Virtualized Remote Laboratory Emulation System) بەڕێوەچوو

لەدرێژەی کارو چالاكیەكانی پەیمانگەی زانستی كۆمپیوتەر، ئەمڕۆ بەرواری ۱9ـ۲ـ۲٠۲٠ کاتژمێر (12) نیوەڕۆ لە هۆڵی م.ڕۆستەم لە پەیمانگەی زانستی كۆمپیوتەر بەئامادە بوونی دکتۆر (ئاراس عمر كریم) ڕاگری پەیمانگەو سەرۆکی بەشە زانستیەكان و ژمارەیەك لە مامۆستایانی پەیمانگە سیمینارێک لەلایەن بەڕێز مامۆستا (ڕێبین ڕێبوار حمەامین) بە ناونیشانی (Virtualized Remote Laboratory Emulation System) پێشكەش كرا، کە تایبەت بوو بە بیرۆکەی دروست کردنی تاقیگەیەکی ئەلکترۆنی ئۆنلاین بە شێوەیەک كە خوێندكاران بتوانن لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە ئەم تاقیگەیە بەکاربهێنن، بەئامانجی پێشكەشكردنی خزمەتی زیاتری ئەكادیمی و زانستی خوێندكاران، لەبەشێكی دیكەی سیمنارەكەدا مامۆستا بەگرنگیەوە چەند شێوازێكی دیكەی دروستكردنی ئەم جۆرە تاقیگەیەی خستەڕوو کە دەکرێت لە داهاتوودا سوودێکی زۆر بگەیەنێت بە هەریەکە لە خوێنکاران و مامۆستایان و توێژەرانی پەیمانگاکەمان.