Untitled Post

Post date: Sep 22, 2019 7:24:58 AM

یەكەم رۆژى کردنەوەی دەرگای بەشەناوخۆییەکان بەڕوی خوێندکارانی زانكۆى پۆلیتەكنیكى سلێمانى راگەیەندرا..............

بەبڕیارى سەرۆكایەتى و ئەنجومەنى زانكۆى پۆلیتەكنیكى سلێمانى رۆژى یەكشەممە 2019/9/15 وەك یەكەم رۆژى دەستپێكردنەوەى پرۆسەى خوێندن لە سەرجەم كۆلێج و پەیمانگاكانى سەر بە زانكۆ دیاریكراو و داواش لە خوێندكاران دەكەن پابەندبن بە كاتى دەستپێكردنەوەى پرۆسەى خوێندن.

لەو چوارچيوه يه دا ، بۆ پێشوازیكردن لە خوێندكاران ئامادەكارییەكان ئەنجامدارەوە لە گشت كۆلێج و پەیمانگاكانى سەر بە زانكۆ لەگەڵ دابینكردنى خزمەتگوزاری و كەلوپەلەكان بۆ بەشەناوخۆییەكانى كوڕان و كچانی کەمپسی کۆلێجە تەکنیکییەکان، ڕۆژی یەک شەممە ١٥/٩/٢٠١٩ دەرگای بەشەناوخۆییەکانمان کراوەیە لە کاتژمێر٩:٠٠ بەیانی بۆ ٥:٠٠ پاش نیوەڕۆ، پێویستە خوێندکاران ڕەچاوی ئەم خاڵانەی لای خوارەوە بکەن :

١ـ باج ی بەشەناوخۆییەکانی پێبێت.

٢ـ ڕۆژانە خوێندکار دەتوانێت لە کاتژمێر ٩:٠٠ تا ٥:٠٠ ئێوارە لە ١٥،١٦،١٧،١٨،١٩،/٩/ ٢٠١٩ ، بۆ وەرگرتنی ژور سەر لەچاودێری به شى ناوخويي بدأت بەمەبەستی ڕێکاری یاسای .

چونکە تەنھا ئەو چەند ڕۆژە ژور دابەش دەکرێت، دوای ١٩/٩/٢٠١٩ ، بەپێچەوانەوە مافی داواکردنت نامێنێ.

٣- خوێندکار دەبێت پشتگیری نیشتەجێبوون لای موختاری گەڕەک بێنێت، بۆ یاریدەدەرێتی ئاسایش ، بەمەبەستی دەرھێنانی کۆد.

بەھیوای ساڵی نوێی خوێندن ببێتە مایەی خێرووخۆشی بۆ ھەموولایەک. سەرکەوتن لەخوداوەیە............