Untitled Post

Post date: Jun 23, 2017 11:55:27 AM

ئۆفەرێكی تایبەت بۆ فێرخوازە سەركەوتووەكانی كۆرسی ئامادەكاری IELTS

حوزه‌یران 23, 201795 Views

دوای وەرگرتنی رەزامەندی سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی داشكاندنێكی تایبەت بۆ فێرخوازە سەركەوتووەكانی كۆرسی ئامادەكاری IELTS دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

لە میانی بەڕێوەچوونی مەراسیمی دابەشكردنی بڕوانامەی كۆرسی ئامادەكاری IELTS بەسەر ژمارەیەك فێرخوازی سەركەوتوودا لە هۆڵی كۆنفرانسی سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، هۆگر محەمەد تۆفیق بەڕێوەبەری سەنتەری نێودەوڵەتی زمانی ئینگلیزی سەر بە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی رایگەیاند: سوپاسی سەرۆكایەتی زانكۆ دەكەین كە وەك هاندان و دەرفەتێك بۆ فێرخوازانی زمانی ئینگلیزی رەزامەندی دەربڕی بە داشكاندنێكی تایبەت بۆ فێرخوازە سەركەوتووەكانی كۆرسی ئامادەكاری IELTS كە لە كۆرسەكانی داهاتوودا جێبەجێ دەكرێت، بە تایبەت ئەم داشكاندنە فێرخوازە سەركەوتووەكانی یەكەم و دووەم و سێیەم دەگرێتەوە بە رێژەیەكی دیاریكراو بۆ هەموو فێرخوازەكان.

لە ماوەی ئەمساڵدا و تائێستا نزیكەی 80 فێرخواز بەشێوەی (Class) بەشدارییان لە خولی بەدەستهێنانی بڕوانامەی كۆرسی ئامادەكاری IELTS دا كردووە و نزیكەی 90 فێرخوازی تریش لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە بەشدارن كە سەرجەم خولەكان لەلایەن بریتش كاونسڵ-ی بەریتانییەوە سەرپەرشتی دەكرێن.

راگەیاندنی زانكۆ

هەواڵساز: شیروان جەمال