Untitled Post

Post date: Aug 06, 2017 8:5:35 PM

    • 360 Views

    • ئاب 6, 2017

بە پێ ى نووسراوى وەزارەتى خوێندنى بالا و توێژینەوەى زانستى ژمارە (٩٨٠) لە ٣٠/٧/٢٠١٧ کە تایبەتە بە پەسەندکردنى ئەنجامی کۆتایی ماستەر و دکتۆرا ى سیمستەرى هاوینە بۆ سالى ٢٠١٦-٢٠١٧ لە زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى – لە خوارەوە ئەنجامى کۆتایی و تانە و سکالا ماستەر و دکتۆرا ڕادەگەیەنین:

– سەبارەت بە زمانى ئینگلیزى – کاردەکرێت بە ناوەرۆکى هەردوو رێنمایی ژمارە(٤) ى ماستەر و ژمار(٥) ى دکتۆرا .

– هەر پێشکەشکارێک کە ناوى وەک “کاندید” ى ماستەر و دکتۆرا دیاریکراوە و توانستى زمانى ئینگلیزى بە پێ ى رێنماییەکان بەدەست هێناوە با کۆپى و اصلى توانستى زمانى ئینگلیزى تەسلیم بە بەڕێوەبەرایەتى کاروبارى زانستى و خوێندنى بالا بکات لە سەرۆکایەتى زانکۆ لە قڕگە بە مەبەستى دەرکردنى فەرمانى زانکۆیی .

بە پێ ى نووسراوى وەزارەتى خوێندنى بالا ژمارە ٩/١٥١ لە ٤/١/٢٠١٧ – ئاگادارى گشت کاندیدان ى ماستەر و دکتۆرا دەکەینەوە کە پێشتر ناویان وەک “کاندید” لە سایتى زانکۆ ڕاگەیەندراوە لە رێگەى ئەم لینکەوە, سەرنجتان بۆ ئەم خالانەى خوارەوە ڕادەکێشین:

1. ئەو کاندیدانەى ماستەر و دکتۆراکە پێشتر توانستى زمانى ئینگلیزیان ئامادەکردوە بە پێ ى ڕێنمایی ژمارە ٤ و ٥ ى ماستەر و دکتۆرا و وێنەى ڕەسەنیان تەسلیم بە لیژنەى خوێندنى بالا کردوە –سەردانى سەرۆکایەتى زانکۆ/بەرێوەبەرایەتى کاروبارى زانستى و خوێندنى بالا بکەن بە مەبەستى دەرکردنى فەرمانى زانکۆیی. وە هەر کاندیدێکى تریش کە بەدەستى هێناوە و تەسلیمى نەکردوە با وێنەى ڕەسەن ئامادەبکات بە هەمان شێوە بۆ دەرکردنى فەرمانى زانکۆیی.

2. ئەو کاندیدانەى کە توانستى زمانى ئینگلیزیان نیە بە پێ ى ڕێنماییەکان وە ناویان تۆمار کردوە بۆ تاقیکردنەوەى توانستى زمان IELTS,TOEFL,PEARSON یان بەشداریانکردوە لە خولى بەرەوپێشردنى زمان لە یەکێک لە سەنتەرەکانى زمان- پشتگیرى رەسەن ئامادەبکەن بە زووترین کات لە ماوەى 1 هەفتەدا سەردانى سەرۆکایەتى زانکۆ/بەرێوەبەرایەتى کاروبارى زانستى و خوێندنى بالا بكه‌ن بە مەبەستى دەرکردنى فەرمانى زانکۆیی کاندیدبوون.

کلیک لەم لینکانەی خوارەوە بکە بۆ بینینی ناوەکان:

ئەنجامی ماستەری سیمستەری هاوینە ٢٠١٦ – ٢٠١٧

ئەنجامی دکتۆرای سیمستەری هاوینە ٢٠١٦ – ٢٠١٧