Untitled Post

Post date: Jul 26, 2017 1:32:11 PM

    • 438 Views

    • ته‌مموز 19, 2017

ڕۆژی سێ شەممە، ۱٨ی تەمموزی ۲۰۱۷ مەراسیمی ڕێزلێنان بۆ فەرمانبەر (عبدالرحمان محمد محمد) سازکرا بەهۆی تەواوکردنی خزمەتی وەزیفی (خانەنشین) بوونی بەڕێزیان، لەلایەن بەڕێز (د.کاوە ڕەزا) ڕاگری پەیمانگای تەکنیکی دوکان و بەناوی ڕاگرایەتی پەیمانگا و سەرجەم مامۆستایانەوە سوپاس و پێزانینی ئاراستەی بەڕێزیان کرد لەپێناو بەرز نرخاندنی ڕۆڵ و ماندووبونیان لەڕاپەراندنی ئیش و کارەکانی لەماوەی خزمەتکردنی پەیمانگا لەساڵانی رابردوو بەسەرکەوتویی،

هەروەها لەلایەن فەرمانبەران و مامۆستایانەوە هیوای تەمەن درێژی و لەش ساغی و دەستپێکی ژیانێکی نوێیان بۆ خواست، هەربۆیە بە پێویست زانرا خەڵاتی ڕێزلێنانی ڕاگرایەتی پەیمانگا ئاڕاستەی بەڕێزیان بکرێت، لەکۆتایی مەراسیمەکەدا بەڕێز (عبدالرحمان محمد محمد) سوپاسی خۆی ئاراستەی ڕاگر و سەرجەم فەرمانبەران کرد بۆ سازکردنی ئەو مەراسیمه‌.