Untitled Post

Post date: Jan 05, 2020 7:27:36 AM

پەیمانگاى زانستی کۆمپیوتەر ئاگاداری گشت لایەک دەکات کە زیادکردنێکی ئاشکرای هەیە بۆ بەکرێدانی ( کۆشکی فۆتۆکۆپی و وێنەگرى ) پەیمانگاکەمان بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٩-٢٠٢٠) , بۆیە هەر کۆمپانیا و بەڵێندەرێک یان هەر کەس و لایەنێک ئارەزووی بەشداریکردنی هەیە و لەو بوارەدا کاردەکات سەردانی پەیمانگاى زانستى کۆمپیوتەر / هۆبەى کارگێڕی /یاسایی بکات لە سلێمانی گەڕەکی ماردین / پشت بەنزینخانەی ووڵات بکات بە مەبەستى وەرگرتنی مەرجە گشتیەکان و ڕێنماییەکانى بەشداریکردن لە زیادکردنەکەدا.

مەرجەکانى بەشداری کردن:-

١-بەشداربوو پێویستە مۆڵەتی کارکردنی هەبێت و تازەکرابێتەوە لەلایەن لایەنی فەرمی پەیوەندیدار بەم کارە وە تازەکرابێتەوە لە بەرواری زیادکردنەکە وە ئەگەر بەشداربوو بیانی بوو مۆڵەتی کاری لە ناو هەرێمدا هەبێت .

٢- بەشداربوو پێویستە بڕی (%٢٠) کرێی خەمڵێنراو وەک بارمتەی یاسایی لە هۆبەی دارایی پەیمانگا دابنێت پێش دەستکردن بە زیادکردنەکە.

٣-بەشداربوو پێویستە ئەستۆپاکی باجی دەرامەت بهێنێت .

٤- پێویستە بەشداربوو خۆی یان نوێنەرى ئامادەبێت بە پێچەوانەوە زیادکردنەکە بەردەوام دەبێت لە ڕۆژی دیاری کراودا ..

٥- ماوەی زیادکردنەکە بە کراوەیی دەمێنێتەوە بۆ ماوەى ( ٣٠ ) ڕۆژ لە ڕۆژی دواتر لە بەرواری بڵاوکردنەوەى ئەم ئاگاداریەوە ئەگەر ڕۆژی ئەنجامدانی زیادکرنەکە کەوتە رۆژی پشوەوە ئەوا یەکەم رۆژی دەوامی فەرمى دوای پشوەکە زیادکرنەکە ئەنجام دەدرێت.

٦-پێویستە بەشداربوو لە ڕۆژی ئەنجامدانى زیادکردنى ئاشکرا ناسنامەى باری شارستانی و لیستی مەرجە گشتیەکان و ڕێنماییەکانى بەشداریکردن لە زیادکردنەکەدا بە واژۆکراوى لەگەڵ هاوپێچەکانى) لەگەڵ خۆی بهێنێت .وە ئەگەر بەشداربوو بیانى بوو مۆڵەتى کارو کارتی نشینگە لەگەڵ خۆی بهێنێت.

٧- کرێی بڵاو کردنەوەى ئەم ئاگاداریە و هەر خەرجیەکى تر دەکەوێتە ئەستۆی ئەو بەشداربووەی کە زیادکردنەکەی بۆ دەردەچێت.

تێبینى : زیادکردنەکە لە پەیمانگای زانستى کۆمپیوتەر ئەنجام ئەدرێت لە ڕۆژی (٣٠) سییەمین لە دواى بڵاوکردنەوەى ئەم ئاگاداریەوە کاتژمێر (١١) ی سەر لە بەیانى وە لە دواى ئەو کاتەوە هیچ بەشداربوویەکى تر مافی بەشداریکرنى نابێت , وە هەر ڕۆژێک بەر پشووى فەرمی بکەوێت ڕۆژى دواتر کارەکە ئەنجام ئەدرێت.