Untitled Post

Post date: Nov 13, 2019 6:39:14 AM

ئێوارە خوانێك بۆ سەرجەم خوێندكارانی بەشەناوخۆییەكان سازكرا

لەسەر ئەركی خێرخوازێك و لەڕێگەی (بەڕێوەبەرایەتی بەشە ناوخۆییەكانی سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی)ەوە، بەسەرپەرشتی بەشەناوخۆییەكانی پەیمانگەی زانستی كۆمپیوتەر ئێوارە خوانێك بۆ سەرجەم خوێندكارانی بەشەناوخۆییەكان سازكرا.

لە ئێوارەخوانەكەدا كە ڕاگری پەیمانگە بەڕێز (د. ئاراس عمر كریم) و بەڕێز (م. ملكۆ ڕەزا صالح) یاریدەدەری ڕاگرو (پێشەوا أحمد) بەڕێوەبەری بەشەناوخۆییەكان و ژمارەیەك میوان ئامادەی بوون، پاشان بەڕێز ڕاگری پەیمانگە بەخێرهاتنی گەرمی خوێندكارانی كرد و دەستخۆشی لە بەڕێوەبەر و لێپرسراو و ستافی بەشەناوخۆییەكان كرد بۆ ئەنجامدانی ئەم ئێوارەخوانە و بەڕێوەبردنی كاروبارەكانیان بەشێوەیەكی دڵسۆزانە وە هەروەها ڕایگەیاند بەپشتیوانی و هاوكاری هەمووان بەردەوام دەبين لە خزمەتكردنی خوێندكاران و دابینكردنی كەشێكی لەبار بۆخوێندكاران و بەرزكردنەوەی ئاستی زانستی و ئەكادیمی لە پەیمانگە.