Untitled Post

Post date: Aug 02, 2017 8:21:59 PM

    • 57 Views

    • ئاب 2, 2017

Share:

لەسەر بانگهێشتی ئەنجومەنی خوێندنی باڵای توركیا، پ.ی.د.ئالان فەرەیدون سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و ژمارەیەك لە سەرۆكی زانكۆكانی هەرێمی كوردستان بەشدارییان لە كۆنفرانسی سەرۆك زانكۆكانی وڵاتە ئیسلامییەكان لە ئەنكەرەی پایتەختی وڵاتی توركیا كرد.

كۆنفرانسەكە لە كۆشكی كۆماری سەرۆكایەتی توركیا بە ئامادەبوونی رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆك كۆماری توركیا دەستی بەكارەكانی كرد و بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام بوو، تێیدا باس لە پەرەپێدانی پەیوەندییە زانستییەكانی زانكۆی وڵاتانی بەشداربووی كۆنفرانسەكە كرا، هەروەها بابەتەكانی پەیوەست بە بواری دڵنیایی جۆری لەخۆگرتبوو، بە تایبەتی چۆنیەتی برەودان بە خوێندنی باڵا لە نێوان وڵاتانی بەشداربوو.

لەمیانی بەڕێوەچوونی كۆنفرانسی سەرۆك زانكۆكانی وڵاتە ئیسلامییەكان لە ئەنكەرە پ.ی.د.ئالان فەرەیدون لەگەڵ هەریەك لە باڵیۆزی عیراق لە توركیا و وەزیری خوێندنی باڵای توركیا و سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای پەروەردە و خوێندنی باڵای توركیا كە راستەخۆ پەیوەستە بە سەرۆك كۆماری توركیاوە كۆبۆوە و گفتوگۆیان لەسەر گرنگی كۆنفرانسەكە و پتەوكردنی پەیوەندی نێوان زانكۆكانی بەشداربووی كۆنفرانسە كرد، دواتر پ.ی.د.ئالان فەرەیدون دیاری زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی پێشكەش بە هەریەك لە باڵیۆزی عیراق لە توركیا و وەزیری خوێندنی باڵای توركیا كرد.

وەفدی سەرۆكی زانكۆكانی هەرێمی كوردستان پێكهاتبوو لە پ.ی.د.ئالان فەرەیدون سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و د.ئەحمەد دزەیی سەرۆكی زانكۆی سەڵاحەدین و د.موسلیح دهۆكی سەرۆكی زانكۆی دهۆك و د.لەزگین عەبدی سەرۆكی زانكۆی زاخۆ و د.عەدنان عەبدولعەزیز سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی دهۆك و د.عەباس حەسەن سەرۆكی زانكۆی كەركوك.

راگەیاندنی زانكۆ/

شیروان جەمال