Untitled Post

Post date: Aug 31, 2017 9:4:29 PM

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە چوارچێوەى ڕێنماییەکاندا شەش پۆست لە سەرۆکایەتى زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى ڕادەگەێنێت, جا هەر کەسێک ئارەزوى هەیە و مەرجەکانى تێدایە دەتوانێت لە ماوەى دیاریکراودا (c.v) و داواکارییەکەى پێشکەش بکات ، تا ناوى لە لیستى خوازیاراندا تۆمار بکرێت .

یەکەم/ پۆستەکان:

  • ڕاگرى کۆلێژى تەکنیکیەکان :

    1. ڕاگرى کۆلێژى تەکنیکى ئەندازیارى .

    2. ڕاگرى کۆلێژى تەکنیکى ئینفۆرماتیک .

    3. ڕاگرى کۆلێژى تەکنیکى زانستە پراکتیکیەکان/ هەڵەبجە .

  • ڕاگرى پەیمانگەکان :

    1. ڕاگرى پەیمانگەى زانستى کۆمپیوتەر.

    2. ڕاگرى پەیمانگەى هەڵەبجە.

    3. ڕاگرى پەیمانگەى تەکنیکى بەکرەجۆ .

دووەم/ مەرجەکان :

ا- مەرجەکانى ڕاگرى کۆلێژى تەکنیکیەکان :

    1. هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت.

    2. ناونیشانى زانستى لە پرۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر نەبێت .

    3. خزمەتى زانکۆیی لە (10) ساڵ کەمتر نەبێت.

ب- مەرجەکانى ڕاگرى پەیمانگەکان :

    1. هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت.

    2. ناونیشانى زانستى لە مامؤستا کەمتر نەبێت .

    3. خزمەتى زانکۆیی لە (10) ساڵ کەمتر نەبێت.

تێبینى /

    1. چانسى زیاتر دەدرێت بەو بەڕێزەى کە دیدو بۆچون و بەرنامەى کار و چالاکییەکانى خۆى پێشکەش بکات بۆ بەرەوپێشبردنى زانکۆ بۆ ئەو چوار ساڵەى کە پۆستەکەى وەردەگرێت، زمانى ئینگلیزى و بەکارهێنانى کۆمپیوتەر هەلى زیاتر بۆ پیشکەشکار دەڕەخسێنیت .

    2. دواکات بۆ پێشکەشکردنى (c.v) و پوختەى ڕاژە کۆتایی دەوامى ڕێکەوتى( 7/9/2017) رۆژى پێنچ شەممە دەبێت.

    3. پێویستە پوختەى ڕاژەى لەلایەن بەرپرسى یەکەمى فەرمانگەکەیەوە واژوو کرابێت، کە وێنەیەکى هاوپێچە .

    4. هەر بەڕێزێک ئارەزوى هەیە و مەرجەکانى سەرەوەى تێدا بەدى دەکڕێت دەتوانى (c.v) و پوختەى ڕاژەى ڕاستەوخۆ بۆ ئەم ئیمیلە (jobs@mhe-krg.org) ڕەوانە بکات.