Home

1. بەشی داتابەیس

بە پێشنیاری ئەنجومەنی پەیمانگە لە ساڵی 2004 كراوەتەوە بۆ خوێندنی ساڵی 2003-2004 یەكەم جار ئەم بەشەی پەیمانگە (42) خوێندكاری وەرگرت .

خوێندكاری بەشی داتا بەیس دەبێت دوو قۆناغی خوێندن و مەشقی هاوینە تەواو بكەن بۆ ئەوەی بڕوانامەی دبلۆمی تەكنیكی بە دەست بهێنن، ئەم بەشەكادیرێكی مام ناوەندی پێدەگەیەنێت ، كەلەتوانایدایە لە هەموو دەزگا ڕەسمی و كۆمپانیاكاندا چالاكانە كاربكەن ، كەمتمانەیان لەسەر ئامارو ئەرشیف و شیكردنەوەی زانیاری هەیە ، بۆیە لە هەموو فەرمانگەكانی دەوڵەت لە پرۆژەی گرنگی بە كۆمپیوتەر كردنی سامان و زانیاری گەل و ووڵاتمان ڕۆڵی بەرچاویان دەبێت. ساڵی 2004-2005 یەكەمین خولی دەرچوو ، كە (39) خوێندكار بوون بڕوانامەی دبلۆمی تەكنیكی كۆمپیوتەریان پێبەخشرا ، وەلە بەرواری 2017/9/12 خاتوو (چرا علی كمال) وەك سەرۆك بەشی داتابەیس دەست بەكاربوە .

2 . بەشی نێتۆرك

ئەم بەشە دووەم بەشی پەیمانگەیە كەلەسەر پێشنیازی ئەنجومەنی پەیمانگە و ڕەزامەندی سەرۆكایەتی دەستەی خوێندنی تەكنیكی لە 2006/7/4 دامەزراوە . یەكەم ساڵی خوێندن لەم بەشەدا ساڵی 2006-2007 بوو كە خوێندكار لە ڕێی ناوەندی وەرگرتن (قبول المركزی) یەوە وەرگیرا .

ئەم بەشە ئەركی ئامادەكردنی كادری پێگەیشتوو پسپۆڕی زانستی و پراكتیكی لە بوارە جیا جیا كانی نه‌توۆرك و دیزاینی وه‌بسته‌ و ئینتەرنێتدا ، بۆیە ئامادەكردن و پێگەیاندنی كادری ناوەند لەم بوارەدا ئامانجی ئەم بەشەیە وەهەروەها پراكتیكی باشیان هەبێت لە نێتۆرك و ئینتەرنێت و دیزاینی ویب سایت دا . تابتوانن كارەكانی فەرمانگە جیاجیاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بواری نێتۆركدا بگرنە دەست . خوێندكار پاش دوو ساڵی خوێندن و ئەنجامدانی مەشقی هاوینە بڕوانامەی (دبلۆم / هونەری) لە بواری نێتۆركدا پێدەبەخشرێت ، وە لە بەرواری2017/1/31 خاتوو (مها صباح سعید) وەك سەرۆك بەشی نێتۆرك دەست بەكاربوە .

3 . بەشی ICT

بەشی ICT كە بەكورتی(Information and Communication Technology) دێت بە واتای تەكنەلۆجیای گەیاندن و زانیاریەكان ساڵی خوێندنی 2010-2011 بەفەرمانی كارگێڕی ژمارە 1056 لە 2012/8/12 كرایەوە و هەموو خوێندكارانی بە پێی ناوەندی وەرگرتن وەرگیران و ساڵی یەكەم (51) پەنجاویەك خوێندكار بەشداری خوێندن بوون . ئامانج لە كردنەوەی بەشی جت فێركردن هونەری بەكار هێنان و پاراستن و چارەسەر كردنی كیشەكانی هەموو ئامێرە دیجتاڵیەكان و تۆڕەكانی كۆمپیوتەر و گەیاندن .

خوێندكاری دەرچوو لە توانایدایە بەشداریەكی چالاك بێت لە بڕیاردان لەسەر دامەزراندن و پاراستن و بەئەنجام گەیاندنی هەر گیرو گرفتێكی ئەلكترۆنی و گواستنەوەی زانیاریەكان لە ژینگە جیاوازەكانی فەرمانگە حكومی و سیكتەری گشتیدا .

پەیمانگەی زانستى کۆمپیوتەر

ئەم پەیمانگەیە بە پێی فەرمانی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ژمارە (205) لە 18/10/2003 دامەزراوە ، كە بۆ ساڵی خوێندنی 2003-2004 خوێندكاری وەرگرتووە .

لەهەمان ساڵدا ، بەفەرمانی سەرۆكایەتی دەستەی خوێندنی تەكنیكی ژمارە (3198) لە 11/12/2003 بەڕێز (مامۆستا ڕۆستم عزت گاهر) كرا بە ڕاگری پەیمانگە ، كەماوەی زیاتر لە (5) ساڵ ڕاگر بوو . پاشان بەڕێز (د.سۆران ابوبكر محمد) ئەو ئەركەی پێسپێراوهەتا 5/2/2019 وه پشت بەستن بە فەرمانی سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلیمانی /نوسینگەی بەڕێز سەرۆك ژمارە (202ن) لە 5/2/2019 بڕیاردرا بە دانانی (د.ئاراس عمر كریم) وە ڕاگری پەیمانگە وەبەخشینی (د.سۆران ئەبوبكرمحمد) .

لە 2/1/2004 خوێندن لە پەیمانگە دەستی پێكردووە سەرەتا (42) خوێندكار بەپێی فۆرمی تایبەت و چاوپێكەوتن وەرگیراون . ئەم خوێندكارانەی كە وەرگیراون لە قۆناغی یەكەم تێكڕای نمرەكانیان لە 70% كەمتر نەبوو .

سەرەتای دەست پێكردنی خوێندن لەم پەیمانگەیەدا ، تەنها یەك بەش بوو ئەویش بەشی (سیستمەكانی داتا بەیس) بەبوو.

ماوەی خوێندن لەم پەیمانگەیەدا ، دووساڵە لە ئەنجامدا بڕوانامەی (دبلۆمی تەكنیكی) دەبەخشرێت بە دەرچووان لەبواری (داتا بەیس و نێتۆرك و ICT) پاش تەواو كردنی دوو مانگی مەشقی هاوینە لە فەرمانگە حكومی و ناحكومیەكاندا .

لە 12/10/2005 یەكەمین خولی دەرچووان جێ‌ بەجێكرا كە (39) خوێندكار بڕوانامەی دبلۆمی تەكنیكیان بە دەست هێنا لە هەمان بواردا .

لە 4/7/2006 بڕیاری كردنەوەی بەشێكی نوێ‌ درا لە پەیمانگەكەمان بەناوی (نێتۆرك) كە بۆ ساڵی خوێندنی 2006-2007 خوێندكاری وەرگرت.

لە 11/8/2010 بە فەرمانی دەستەی خوێندنی تەكنیكی سلێمانی ژمارە (354) لە (11/8/2010) بەشی (ICT) كرایەوە لە پەیمانگە بۆ ساڵی خوێندنی 2010-2011 خوێندكار وەردەگرێت و بەڕێز (مامۆستا محسین علی احمد) سەرۆكی ئەم بەشەبوو .

ئامانجی پەیمانگە

1. پەیمانگەی زانستی كۆمپیوتەر دەتوانێت ڕۆڵێكی گرنگ ببینێت لە پێناسە كردنی ڕۆڵی كۆمپیوتەر لە گەشەكردنی كۆمەڵگەی كوردستان هەروەها پێگەیاندنی پسپۆڕانی كۆمپیوتەر لە ئاستی بەرایی ، یان لە ئاستی خوێندنی تەكنیكی بۆ ئەوەی دوا ڕۆژ بتوانن ڕۆڵێكی گرنگ ببینن لە پێش خستنی دەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و نوێ‌ كردنەوەی شێوازی كارگێڕی و زانستی ئەو دەزگایانە بۆ بنیادنانی كۆمەڵگەیەكی پێشكەوتوو لە ڕێگەی پێگەیاندنی نەوەیەكی بەتوانا و شارەزا لەوبوارەدا .

2. هاندانی بەرپرسان ، بۆ پشتگیری كردنی ئەو هەوڵ و تەقەلایانەی كە ئێستا دەدرێت بۆ كردنەوەی خوێندنی تەكنیكی لە بواری كۆمپیوتەر لە داهاتوودا .

3. لیژنەی باڵای زانستی پەیمانگەكەمان هەڵدەستێت بە كردنەوەی خولی بەردەوام بۆ فیركردنی فەرمانبەرانی فەرمانگە حكومی و ناحكومی یەكان بە شێوەی گرێبەست ئەم خولەش بریتی یە لە پرۆسەی زانست خوازی بەردەوام Continuous Academic Development كە تایبەتمەندی یەكی سەرەكی دڵنیای جۆری وانە بێژی Teaching Quality Assuran ، هەروەك فەرمانگە وكۆمپانیاكان بەردەوام پەیوەندیمان پێوەدەكەن بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی پراكتیكی و تیۆریان لە بوارە جیا جیاكانی كۆمپیوتەر بە پێیی پسپۆڕی فەرمانگەو كۆمپانیاكان .

نوسینگەی ڕاوێژكاری پەیمانگە هەڵدەستێت بەم كارانەی خوارەوە :

4. دروست كردنی سیستەم بە زمانەكانی داتابەیس و زمانی تر ، كردنەوەی خولی فێربوونی كۆمپیوتەر بە هەموو ئاستەكانی یەوە وە پێدانی بڕوانامە بەهۆ بەستنی گرێبەست بە شێوەیەكی یاسای لەگەڵ كۆمپانیادەرەكی یەكان كەدەتوانن بڕوانامەی Certificate Of Attendance لەگەڵ ICDL,Cisco بە دەست بهێنن .

5. ئامانجی سەرەكی پەیمانگەكەمان پێگەیاندنی كادری ناوەندی تەكنییكی لە بواری جۆر بەجۆرەكانی داتا بەیس و بەستنی شەبەكات و دروست كردنی ماڵپەری ئینتەرنێتی و گەیاندنی زانیاری لەڕێگەی تەكنەلۆجیاوە و هەروەها بازرگانی ئەلیكترۆنی .

6. خوێندكارانمان دەتوانن بەشداربن لە پرۆسەی بەرەو ئەلكترۆنی كردنی دام و دەزگاحكومیەكاندا .

7. هەروەها خوێندكارانمان دەتوانن مامۆستای وانەی كۆمپیوتەربن لە قوتابخانە بنەڕەتیەكان و خوێندگا ئامادەییەكان .

بەشە زانستیەكانی پەیمانگەی زانستى کۆمپیوتەر بریتین لە

خوێندنى بەیانیان

1. بەشی داتابەیس

2 . بەشی نێتۆرك

3 . بەشی ICT

خوێندنى ئێوارن

1. بەشی داتابەیس

2 . بەشی نێتۆرك