Untitled Post
Post date: Nov 29, 2017 8:5:44 PM
لە پەیمانگەی زانستی كۆمپیوتەر
مامۆستایان و فەرمان بەران و خوێندكاران ئامادەبوون
سیمینارێك سەبارەت بەتوندوتیژی دژ بەژنان
پاش نیوەڕۆی ڕۆژی 29/11/2017 لەهۆڵی مامۆستا ڕۆستم لە پەیمانگەی زانستی كۆمپیوتەر سەربەزانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی سیمینارێك بە ناونیشانی خزمەتگوزاری یاسایی دەرونی كۆمەڵایەتی لەلایەن هەریك لە سازگار رحیم و هێمن تاهیر و سیروان ئەحمەد و یشدەر ڕەشید بۆ خوێندكارانو مامۆستایان و فەرمانبەرا ڕێكخرا .
سەرەتا سازگار رحیم وێڕای بەوردی باسكردن لەكێشەكانی ژنان و توندوتیژی خێزانی و خستنەڕووی كێشەكان كە ڕووبەڕووی تاكەكان دەبێتەوە لە ڕێگەكانی ئامێری پەیوەندیكردنەوە ، وەپێدانی ڕێنمای و چۆنێتی خۆپاراستن لێیان یان ڕووبەڕوو بونەوەی كێشەكان لە ڕێگەی ستافی بەڕێوەبەرایەتیەكەیانەوە خستە ڕوو دواتر بە سینەما ڤیژن چەندین كورتە چیرۆك ڕاستەقینەی سەبارەت بەژیانی خەڵك وهۆشیاری نیشانی میوان و ئامادەبوان درا .
دواتر هێمن تاهیر لە لێدوانێكدا بۆ پەیجی پەیمانگەكەمان ڕایگەیاند ئەم سیمینارە بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی توندو تیژی دژ بە ئافرەتان لە چوارچێوەی هەڵمەتی 16 ڕۆژی UNHCR سلێمانی و بەهاوكاری رێكخراوی ڕۆژی هۆشیاری بۆ ژنان و پیاوان كەتایبەتە بە 25 نۆڤەمبەری ڕۆژی بەرانگار بوونوەی توندو تیژی دژ بەژنان ڕێكخراوە .
لەكۆتایدا بەدایەلۆگ و گفتوگۆی خوێندكاران و ئامادەبوان وەڵامی ستافی بەڕێوەبەرایەتی توندو تیژی كۆتایی بە سیمینارەكە هات .