Untitled Post
Post date: Jul 06, 2017 8:20:20 PM
زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و زانكۆی ئیلام ڕێككه‌وتنێكی هه‌مه‌لایه‌نه‌یان واژۆ كرد
تهمموز 6, 2017521 Views
ئاماده‌كردنی / ڕاگه‌یاندنی زانكۆ
هه‌واڵسازو فۆتۆ/ سۆران حسن
له‌پێناو به‌ره‌و پێش بردنی ئاستی زانستی و ئه‌كادیمی و هونه‌ری و توێژینه‌وه‌كان، هه‌ردوو زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و زانكۆی ئیلامی كۆماری ئیسلامی ئێران ڕێككه‌وتننامه‌یه‌كیان واژۆ كرد.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌ئاماده‌بوونی پ.ی.د ئالان فه‌ره‌یدون علی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و د.محمد علی اكبری سه‌رۆكی زانكۆی ئیلامی كۆماری ئیسلامی ئێران و به‌ئاماده‌بوونی وه‌فدی هه‌ردوو زانكۆ ڕێككه‌وتننامه‌یه‌كی گرنگ بۆ پێشخستنی تواناكانی هه‌ردوولا له بواره جۆراو جۆره‌كاندا به‌تایبه‌تی بواری نه‌وت و ووزه واژۆ كرا.
له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا پ.ی.د.ئالان فه‌ره‌یدون سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ڕایگه‌یاند :
خۆشحاڵ بوین به هاتنی شاندی زانكۆی ئیلام بۆ هه‌رێمی كوردستان و به‌تایبه‌ت بۆ شاری سلێمانی پایته‌ختی ڕۆشنبیری، هه‌روه‌ها گرنگی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی ڕون كرده‌وه كه خوازیارن سودێكی باشی بۆ ئاستی زانستی هه‌ردوولا ببێت به‌ئاراسته‌ی پێشخستنی توانا‌و لێهاتووییه‌كان و توێژینه‌وه زانستییه‌كان و ووتی ئه‌م ڕێككه‌وتنه تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه لای ئێمه.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ڕایگه‌یاند كه تا ئێستا زانكۆمان ژماره‌ی ڕێككه‌وتن و لێكگه‌یشتنه‌كانی له‌گه‌ڵ زانكۆ‌و ده‌زگاو دامه‌زراوه زانستییه‌كان و ڕاگه‌یاندنه‌كان له‌سه‌ر ئاستی جیهانی و هه‌رێمایه‌تی و ناوخۆیی گه‌یشتۆته 50 ڕێككه‌وتن و ئومێدمان زۆره له‌م ڕێگه‌یه‌وه ئاستی مامۆستایان و خوێندكاران هه‌ریه‌كه‌و له‌بواری تایبه‌تی خۆیدا به‌رزبكه‌ینه‌وه كه ئه‌مه‌ش ئه‌ركی سه‌ره‌كی زانكۆكانهو پێویسته هه‌موو لایه‌ك به بایه‌خه‌وه سه‌یری بكه‌ین. هه‌روه‌ها باسی له‌په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو زانكۆ كرد كه له‌ئاستێكی باشدایه‌و گرنگی قونسوڵخانه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێرانی باس كرد له دروستكردنی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌دا و باسی له گرنگی زانكۆی ئیلام كرد كه زانكۆیه‌كی باوه‌ڕپێكراوه‌و به‌تایبه‌تتر له‌بواری نه‌وت و ووزه‌دا كۆلێجێكی پێشكه‌وتوویان هه‌یه‌و به‌نیازین له‌و بواره‌دا زیاتر هه‌ماهه‌نگی بكه‌ین و بڕوانامه بگۆڕینه‌وه له‌نێوانماندا و ئه‌نجامدامی كۆنفرانسی نێو ده‌وڵه‌تی هه‌روه‌ك له‌ڕابردووشدا هه‌مان بووه.
له‌كۆتایی قسه‌كانیدا سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ئاماژه‌ی كرد به پێكهێنانی كۆمیته‌یه‌كی باڵا له‌نێوان هه‌ردوو زانكۆدا بۆ جێ به‌جێ كردنی به‌ندی ڕێككه‌وتنه‌كه‌و هیوای خواست باشترین خزمه‌ت پێشكه‌ش به مامۆستایان و خوێندكارانی هه‌ردولا بكات.
پاشان د.محمد علی اكبری سه‌رۆكی زانكۆی ئیلام زۆر سوپاسی سه‌رۆك و به‌رپرسانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی كرد بۆ ئه‌و پێشوازییه گه‌رمه‌ی لێیان كرا‌و ڕایگه‌یاند په‌یوه‌ندییه‌كانمان زۆر باشه‌و ده‌مانه‌وێت باشتریشی بكه‌ین له‌گه‌ڵ گشت زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان. و هه‌روه‌ها به گرنگییه‌وه باسی له ڕۆڵ و پێگه‌ی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی كرد كه له‌ڕێ ی قونسوڵخانه‌ی ووڵاتهكهیانهوه به‌بایه‌خه‌وه باس له به‌رزی ئاستی زانستی‌یان كراوه، وه ئاماژه‌ی كرد به به‌شداری كارای سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له كۆنفرانسی نێو ده‌وڵه‌تی ڕوبه‌ڕووبونه‌وه‌ی تۆز‌و خۆڵ و هه‌روه‌ها ئه‌مانه‌وێت په‌ره به‌بواری فێركردن و ڕاهێنان و نه‌وت له‌نێوانماندا بده‌ین. هه‌روه‌ك چۆن له‌ڕابردوودا هه‌نگاوی باشمان بۆ ناوه‌و له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا به‌شدارییه‌كی كارایان هه‌بوه له كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی مایا.
له‌كۆتایی قسه‌كانیدا سه‌رۆكی زانكۆی ئیلام هیوای خواست مامۆستایان و خوێندكارانی هه‌ردوولامان هه‌وڵێكی باش بده‌ن به ئاراسته‌ی باشكردنی گوزه‌رانی خه‌ڵكی و گه‌یشتن به ڕاستییه زانستییه‌كان و پێشخستنی بواره جۆراو جۆره‌كان.
به‌ڕێزان یاریده‌ده‌رانی سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و ڕاگری كۆلێجی ته‌كنیكی كارگێڕی و به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه ئه‌كادیمییه‌كان و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسان و پسپۆرانی زانكۆی ئیلامی كۆماری ئیسلامی ئێران
.ئاماده‌ی ڕێ‌و ڕه‌سمی ڕێككه‌وتننامه‌كه بوون