Untitled Post
Post date: Mar 13, 2018 7:47:35 AM
زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی خولی زمانی ئینگلیزی بێبه‌رامبه‌ر ده‌كاته‌وه
زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی خولی زمانی ئینگلیزی بێبه‌رامبه‌ر ده‌كاته‌وه
له پێناو به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی و شاره‌زابوون و به‌هێزكردنی توانستی زمانی ئینگلیزی بۆ خزمه‌تكردنی ئه‌و مامۆستا‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی كه میلاكی زانكۆ حكومییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانن و خوازیاران و كاندیدانی خوێندنی باڵا ( ماسته‌رو دكتۆرا) و خوازیارانی به ده‌ستهێنانی نازناوی زانستی ، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته سه‌نته‌ری نێوده‌وڵه‌تی زمانی ئینگلیزی له زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی هه‌ڵده‌ستێت به كردنه‌وه‌ی خولی زمانی ئینگلیزی بێبه‌رامبه‌ر .
هه‌ر بۆیه به‌نوسراوی نوسینگه‌ی سه‌رۆكی زانكۆ ژماره 425 له 2018/3/7 كه وێنه‌یه‌كی بۆ سایتی زانكۆ نێردراوه و واژۆی پ.ی.د. ئالان فه‌ره‌یدون علی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له‌سه‌ره ، داوا له سه‌رجه‌م زانكۆ حكومییه‌كان كراوه كه ناوی خوزیاران و كاندیداكانی خۆیان ئاماده‌بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی ناو تۆماركردن كه له 2018/3/7 تا 2018/3/19 به‌رده‌وام ده‌بێت له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌نته‌ری نێوده‌وڵه‌تی زمانی ئینگلیزی له زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی .
ورده‌كاری و زانیاری زیاتر له ده‌قی نوسراوی نوسینگه‌ی سه‌رۆكی زانكۆ ژماره 425 له 2018/3/7 دایه: