Untitled Post

Post date: Aug 27, 2019 8:41:18 AM

ەمڕۆ چوارشەممە 2019\7\10 بەڕێز پ.ی.د.ئالان فەریدون عەلی ئەمین سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی سەردانی پەیمانگەی زانستی كۆمپیوتەر یان كرد و لەلایەن بەڕێز د.ئاراس عمر ڕاگری پەیمانگەو یاریدەدەری ڕاگرو ئەنجومەنی پەیمانگەو فەرمانبەرانەوە پێشوازییان لێكرا. لەمیانی كۆبوونەوەیەكدا بەڕێز سەرۆكی زانكۆ وێڕای پیرۆبایی خۆیان لە دەستبەكاربوونی ڕاگری نوێی پەیمانگە، وەك هەمیشە و لەمیانی خزمەتە بەردەوامەكانیدا بەڵێنی هاوكاری و پشتیوانی تەواوی خۆیانی بۆ پەیمانگەكەمان دووپاتكردەوە، تا بتوانین لەئامادكاریەكانی پەیمانگەكەمان بۆ ساڵی نوێی خوێندنی 2020-2019 باشترین خزمەت لەناوەندێكی ئەكادیمی و زانستیدا بەخوێندكاران بكەین.