Untitled Post
Post date: Apr 09, 2019 6:47:15 PM
لەیادی دامهزراندنی زانكۆی پۆلیتهكنیكی سلێمانیدا و بۆ بەرز ڕاگرتنی ئهو ڕۆژه ، پهیمانگای زانستی كۆمپیوتەر مەراسیمێكی ئەنجامدا.
وێڕای پیرۆزبایمان بەبۆنەی یادی دامهزراندنی زانكۆی پۆلیتهكنیكی سلێمانی، ئەمڕۆ بەرواری 8/4/2018 بەئامادە بوونی بەڕێز پ.ی. د. دانا احمد مستهفا یاریدهدهری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی و د. ئاراس
عمر ڕاگری پەیمانگەی زانستی كۆمپیوتەر مامۆستا ملكۆ ڕەزا یاریدەدەری ڕاگر وە ئامادە بوونی ژمارهیهك لە كەسایەتی ناسراو لەمیوان و مامۆستایان وستافی پەیمانگە و خوێندكاران، پەیمانگەی زانستی كۆمپیوتەر مەراسیمێكی تایبەت بەو یادە ئەنجامدا كەتیایدا (چالاكی و پڕۆژەی زانستی و كۆڕی شیعری و پێشانگەی فۆتۆگرافی بەهاوكاری كۆمەڵەی خوێندكاران و ڕێكخراوی گەشەپێدانی مێدیا، پێشكەشكردنی چەندین جۆر لەخواردنی كوردەواری و شیرینی) كە لەلایەن ڕاگەیاندن و ستافی پەیمانگەو مامۆستایان و خوێندكارانەوە ئامادەكرابوو.