Untitled Post
Post date: Feb 04, 2020 8:17:13 AM
وۆركشۆپی ڕاگەیاندن و چالاكییەكانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی درێژەی هەیە
لە درێژەی بەسەركردنەوەكانی بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن و چالاكییەكانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، ئەمڕۆ یەكشەممە 2ی شوباتی 2020 لیژنەی ڕاسپێردراوی بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن و چالاكییەكان كە پێكهاتبون لە ( ئارام بكرعمر- سۆران حەسەن حمەصالح– ڕێگا احمد عبداللە) پەیمانگای تەكنیكی زانستی كۆمپیوتەریان بەسەركردەوەو سەرەتا لەگەڵ د.ئاراس عمر كریم ڕاگری پەیمانگا كۆبونەوەو ئامانجی بەسەركردنەوەكەی بۆ شیكرایەوە كە ئەنجامدانی وۆركشۆپێكی تایبەتە بە بواری ڕاگەیاندن و پێشخستنی ئەو بوارە بەشێوازێكی سەردەمیانەو بەئاگابونیش لە چۆنێتی كاركردنی هۆبەی ڕاگەیاندنی پەیمانگاكە ، ئەویش لای خۆیەوە خۆشحاڵی بەسەردانەكە دەربڕی و بەگرنگی زانی ئەو جۆرە سەردانانە و ئەنجامدانی وۆركشۆپانە بەردەوامی هەبێت لەپێناو ڕەخساندنی هەلی پێویست لە نوێكردنەوەی كارو چالاكییەكان و ڕونكردنەوەی ئەو هەنگاوانەی كە پێویستە لەداهاتودا بنرێت چونكە ڕاگەیاندن چاوی هەموو دەزگاو ناوەندێكەو لەو سۆنگەیەوە دەتوانرێتپەیمانگاكەو ئاستی زانستی و ئامانجەكانی بە خەڵك ڕابگەیەنرێت .
ئارام بكر بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن و چالاكییەكان لەسەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی وۆركشۆپێكی بۆ ژمارەیەكی بەرچاو لە مامۆستایان و خوێندكاران و فەرمانبەرانی زانكۆ ڕێكخست لەسەر گرنگی ڕاگەیاندن و برەودان بە بواری سۆشیال میدیاو ڕوماڵكردنی چالاكییە جۆراو جۆرەكانی پەیمانگاكە بەتایبەتی كارو چالاكی خوێندكاران كە لەچوارچێوەی كاروباری زانستی و ئەكادیمی خوێندكاران و مامۆستایان بەڕێوەبچێت . هەروەها باسی لە چۆنێتی بەرەو پێشبردنی ئیش و كارەكانی هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاكییەكانی پەیمانگای تەكنیكی زانستی كۆمپیوتەر كرد كە و دەستخۆشی لێكردن بە كاروچالاكییەكانیان و ڕایگەیاند هەوڵ بدرێت زۆرترین چالاكی خوێندكاران دەربخرێت و لەو ڕێگەیەشەوە هانی سەرجەم بەشەكان بدرێت كە كاری زانستی ناوازە ئەنجام بدەن كە ئەوەش ئامانجی سەرەكی زانكۆیە.
بەرزان حاتەم لێپرسراوی هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاكییەكانی پەیمانگای تەكنیكی زانستی كۆمپیوتەر سوپاسی سازدان و بەڕێوەبردنی وۆركشۆپەكەی كرد و ڕایگەیاند بەهەموو توانایەكمانەوە كارمان كردوەو دەیكەین بۆ دەرخستنی تواناو لێهاتوییەكانی خوێندكاران بەتایبەتی و پەیمانگاكەمان بەگشتی ، وە ووتی ئەم جۆرە سەردان و بەسەركردنەوانەش زیاتر هانمان دەدات كە چالاكییەكانمان زیاتر فراوانتر بكەین و خۆمان ئامادەبكەین بۆ كارو چالاكی زیاتر.
لەكۆتاییدا لیژنەكە هۆبەی ڕاگەیاندنیان بەسەركردەوەو چەندین ڕێنمایی پێویستیان پێشكەشكردن لەسەر بەڕێوەچوونی ئیش و كارەكانی داهاتویان لەكەم و كوڕییان كۆڵرایەوەو بەڵێن درا هەرچییەكیان پێبكرێت بۆیان ئەنجام بدەن لە گرفت و داواكارییەكانیان تا كاری جوان باش ئەنجام بدرێت .
.