Untitled Post
Post date: Jul 11, 2017 9:2:13 PM
زانکۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و زانکۆی CIU قوبڕسی یه‌كه‌م هه‌نگاویان نا بۆ جێ به‌جێ كردنی ڕێككه‌وتنه‌كه‌یان
تهمموز 11, 2017628 Views
ڕۆژی دوشه‌ممه 10 ی تموزی 2017 له شاری هه‌ولێرو له شوێنی مانه‌وه‌ی وه‌فدی زانکۆکانی تورکیا و قوبڕس، به‌مه‌به‌ستی وتووێژ‌و گه‌یشتنه خاڵی هاوبه‌ش له جێ به‌جێ كردنی ڕێككه‌وتنامه‌ی نێوانیان ،لیژنه ی هاوبه‌شی هه‌ردوو زانکۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و زانکۆی CIU قوبڕسی یه‌كه‌م کۆبونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجامدا بۆ جێ به جێ کردنی خاڵه‌کانی ڕێکه‌وتننامه‌ی لێکگه‌یشتنی هه‌ردولا و تاوتوێ کردن و دیراسه‌ت کردنی کردنه‌وه‌ی خوێندنی دبلۆمی باڵا به هاوبه شی بۆ ساڵی خوێندنی 2017ـ2018.
وه بڕیاردرا به‌رده‌وام بن له گفتوگۆ تا ئه‌نجامی کۆتایی به‌م نزیکانه ڕاده‌گه‌یه‌نرێت. کۆبونه‌وه‌ی لیژنه که به چاودێری پ.ی.د ئالان فه‌ره‌یدون علی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و دکتۆرهه لیل نادری سه رۆکی زانکۆی CIU وه به ئاماده‌بونی به‌ڕێزان هه نده غازی ـ مونه‌سیقی زانکۆی CIU بۆ کاروباری نێوده‌وڵه‌تی ـ پ.ی.د. سۆران ابوبکر محمد ـ یاریده‌ده‌ری سه‌رۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی ـ به‌ختیار عبید شریف ـ به ڕێوه‌به‌ری په یوه‌ندییه گشتیه کان و ئه‌کادیمیه کان،هه روهها مامۆستا دڵشاد محمد / مامۆستا له په یمانگای ته‌کنیکی سلێمانی ئاماده‌ی کۆبونه‌وه‌که بوون.