Untitled Post
Post date: Mar 13, 2018 7:41:12 AM
خوێندنی باڵا: خوێندكارانی هه‌نگاریا ده‌توانن بێنه كوردستان بۆ خوێندن
وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئاماژە بۆئەوەدەکات كارده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌یه‌ك دروستبكه‌ین زیاتر لێبورده بن و تێگه‌یشتنیان بۆ ئاینه‌كانی تر هه‌بێت، ئه‌و راگه‌یاندنه‌ی د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئه‌مڕۆ 6-3-2018 له‌میانه‌ی دیارێكیدا هات له‌گه‌ڵ ئهزلۆتان بالوخ وه‌زیری په‌ره‌پێدانی مه‌ده‌نی حكومه‌تی هه‌نگاریا.
له‌و دیداره‌دا كه به ئاماده‌بوونی د.ئامانج سه‌عید راوێژكاری وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی و د.جوان جه‌لال شه‌ریف به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی نێردراوان و په‌یوه‌ندییه رۆشنبیرییه‌كان و باڵیۆزی هه‌نگاریا له عیراق و كۆنسوڵی هه‌نگاریا له هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو، گفتوگۆ له‌سه‌ر ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و هه‌نگاریا كرا.
له سه‌ره‌تای دیداره‌كه‌دا د.یوسف گۆران دوای به‌خێرهێنانی وه‌فدی میوان، خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی كه جارێكی‌تر سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستیان كرده‌وه، وتیشی: ئه‌وه‌ش نیشانه‌ی بایهخدانتانه به هه‌رێمی كوردستان.
له به‌شێكی تری قسه‌كانیدا، باسی له بارودۆخی پێكه‌وه‌ژیانی ئاینه‌كان له هه‌رێمی كوردستان كرد‌و له‌وباره‌یه‌وه وتی: له شه‌ڕی داعش هاوكاری زۆری خوێندكارانی زانكۆكانی موسڵ و، ناوچه‌كانی تری عیراقمان كردووه به‌تایبه‌ت خوێندكاره كریستان و ئێزیدییه‌كان. وتیشی: یه‌كه‌مین زانكۆی كاسۆلیكی له عیراق له هه‌رێمی كوردستان كراوه‌ته‌وه، بۆ خوێندنی ئاینی وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی رایگه‌یاند: له‌ڕێگه‌ی لیژنه‌یه‌كه‌وه پێداچوونه‌وه به خوێندنی ئاینی له وه‌زاره‌ته‌كانی (خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی، په‌روه‌رده، ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی) كراوه، به‌هه‌مانشێوه له‌بواری خوێندنی ئاینه‌كانی تر بایه‌خمان به كریستانهكانیش داوه، له‌بواری كه‌لتوری و زمانیشه‌وه هاوكاریمان كردوون، بۆ نموونه بۆ یه‌كه‌مینجار له‌سه‌ر ئاستی عیراق به‌شی زمانی سریانی له زانكۆ سه‌ڵاحه‌دینمان كردووه.
د.یوسف گۆران ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: ئه‌و جۆراوجۆره پێكه‌وه‌ژیانه‌ی له كوردستان هه‌یه (ئاین، نه‌ته‌وه) به به‌شێك له ناسنامه‌ی خۆمانیان داده‌نێین، هه‌ربۆیه ئێستا ده‌ركه‌وتووه له ناوچه‌كه‌و عیراق و كوردستان چ شوێینێك ئارامه بۆ ژیان و پێكه‌وه‌ژیانی نه‌ته‌وه‌و ئاینه جیاكان، وتیشی: دۆخی دارایی ره‌نگه ژیانی هاووڵاتیانی به‌گشتی قورس كردبێت، به‌ڵام تائێستا كه‌س به هۆكاری سیاسی و ئه‌منی و جیاكاری نه‌ته‌وه‌یی و ئاینی هیچ كه‌س له كوردستان ئاواره نه‌بووه.
له كۆتایی وته‌كانیدا، وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی داوایكرد له پشتگیریكردنیان بۆ كوردستان به‌رده‌وامبن، هه‌روه‌ك سوپاسی هاوكاری و پاڵپشتییه به‌رده‌وامه‌كانی هه‌نگاریای كرد به‌تایبه‌ت له سه‌رده‌می شه‌ڕی داعش، ده‌ستخۆشی لێ‌كردن بۆ دابینكردنی ئه‌و ژماره سكۆله‌رشیپه كه ساڵانه پێشكه‌شی هه‌رێمی كوردستانیان كردووه، وتی: ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆكاری پته‌وكردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانمان، بۆیه داوایكرد ژماره‌كه‌یان زیادبكرێت، ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه وه‌زاره‌ته‌كه‌ی كورسی تایبه‌تی خوێندنیان بۆ خوێندكارانی هه‌نگاری ته‌رخان كردووه‌و ئه‌خوازین ئه‌وانیش بینه له كوردستان به‌تایبه‌ت له‌بواری ئاین و لێبورده‌یی و زمانی عه‌ره‌بی و كوردۆلۆژی.
له به‌رامبه‌ردا ئهزلۆتان بالوخ وه‌زیری په‌ره‌پێدانی مه‌ده‌نی حكومه‌تی هه‌نگاریا دوای ئه‌وه‌ی سوپاسی ئه‌و پێشوازییه‌ی كرد، ته‌ئكیدی له‌سه‌ر پته‌وكردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كان كرده‌وه، له به‌شێكی تری قسه‌كانیدا باسی له پاڵپشتی وڵاته‌كه‌ی بۆ كریستانه‌كان و ئێزدییه‌كان كرد، هه‌روه‌ك ستایشی كار‌و پڕۆژه‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی كرد بۆ خزمه‌تكردن و پاڵپشتیكردنی كریستیانه‌كان و ئێزدییه‌كان و چه‌سپاندنی كه‌لتوری پێكه‌وه‌ژیان له كوردستان.
له به‌شێكی تری قسه‌كانیدا جه‌ختی له باشكردنی په‌یوه‌ندییه ئه‌كادیمییه‌كان كرده‌وه، هه‌روه‌ك بانگهێشتی د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی كرد بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوویه‌كی نزیكدا به سه‌رۆكایه‌تی وه‌فدێكی باڵای زانستی و ئه‌كادیمی سه‌ردانی هه‌نگاریا بكه‌ن بۆ زیاتر قوڵكردنه‌وه‌ی پهیوهندییهكاننی نێوانیان.
له كۆتایی دیداره‌كه‌شدا، دیاری و لۆگۆی وه‌زاره‌ت له‌لایه‌ن د.یوسف گۆران پێشكه‌ش به ئهزلۆتان بالوخ كرا، ئه‌ویش دیارییه‌كی پێشكه‌ش به وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و تویژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی كوردستان كرد.