Untitled Post
Post date: Aug 17, 2017 8:18:19 AM
422 Views
ئاب 16, 2017
به‌مه‌به‌ستی هاوكاری و پیشاندانی پشتیوانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی بۆ دام و ده‌زگا خزمه‌تگوزارییه‌كان ، ئه‌مڕۆ كۆمه‌ڵێك هاوكاری و ژماره‌یه‌ك دیاری گه‌یانده نه‌خۆشخانه‌ی هیوا له شاری سلێمانی كه نه‌خۆشخانه‌یه‌كه تایبه‌ت به نه‌خۆشانی شێرپه‌نجه‌و تالاسیمیا و نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌كان و خزمه‌ت به توشبوانی هه‌موو پارێزگاكانی كوردستان وعێراق ده‌كات.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ڕێكه‌وتی 2017/8/16 ب.ی.د. ئالان فه‌ره‌یدون علی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و به‌یاوه‌ری د.كاوه ڕه‌زا ڕاگری په‌یمانگای ته‌كنیكی دووكان و ئارام بكر به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندن و چالاكییه‌كانی زانكۆ ، سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی هیوای كرد و له‌لایه‌ن دكتۆر دۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌و پزیشك وكارمه‌ندانه‌وه به‌گه‌رمی پێشوازی كران .
له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ب.ی.د. ئالان فه‌ره‌یدون علی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی بۆ ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن ووتی : ئێمه له زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و له‌سه‌ر داهاتی خۆمان بۆ ساڵی خوێندنی 2016-2017 به‌خۆشحاڵییه‌وه ویستمان به‌شداربین له هاوكاری و پشتیوانی ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی توشبون به نه‌خۆشی درێژخایه‌ن به تایبه‌تی مناڵانی چاوگه‌ش له نه‌خۆشخانه‌ی هیوا به دابینكردنی پاكێجێكی یاری ئه‌لیكترۆنی كه بریتیه له پێنج ته‌له‌فزیۆن و پێنج پله‌ی سته‌یشنی پێشكه‌وتوو كه‌له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم هێناومانه و به‌خشینی چه‌ندین دیاری جۆراو جۆر كه هیوادارین كه‌مێك خۆشی بخه‌ینه دڵی مناڵانی ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه‌وه.. هه‌روه‌ها ووتی ئێمه له زانكۆ سه‌ره‌ڕای كار‌و پیشه‌ی زانكۆیی و پێشكه‌شكردنی توێژینه‌وه‌ی زانستی بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌و گرفته جۆراوجۆره‌كان به ئه‌ركی خۆمانی ده‌زانین به‌پێ ی توانا پشتگیری ماددی و معنه‌وی دام و ده‌زگا خزمه‌تگوزارییه‌كانی كوردستان بكه‌ین به‌تایبه‌ت له ڕووی ته‌ندروستییه‌وه.
وه به‌ڕێز سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی سوپاسی به‌ڕێوه‌به‌رو پزیشك و كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌ی هیوای كرد بۆ ئه‌و خزمه‌ته بێ وێنه‌یه‌ی كه پێشكه‌ش به شاری سلێمانی و كوردستان و هه‌موو عێراقیش ده‌كه‌ن به بێ جیاوازی و ئێمه‌ش به‌ئه‌ركمان زانی هاوبه‌شی به‌شێك له‌و خزمه‌ته بین و سوباسی ڕێكخراوی مناڵپارێزی كوردستانی كرد و ڕایگه‌یاند كه ئه‌مه یه‌كه‌م جارمان نیه ئه‌م كاره ده‌كه‌ین و پێشتریش توانیومانه له‌ڕی ی زانكۆوه كۆمه‌ك كۆبكه‌ینه‌وه بۆ ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه. له كۆتاییدا هیوای خواست ئه‌م كاره ببێته مایه‌ی دڵخۆشی مناڵانی خۆشه‌ویست و هانده‌رێكیش بێت كه كه‌سانی تر و دام و ده‌زگاكانی تری حكومی و ئه‌هلی ده‌ستگیرۆیی ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه بكه‌ن.
دواتر هه‌ر له درێژه‌ی كۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا دكتۆر دۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی هیوا سوپاسی خۆی و پزیشك و كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌ی هیوای گه‌یانده ب.ی.د. ئالان فه‌ره‌یدون علی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ بۆ سه‌ردانه‌كه‌و گه‌یاندنی هاوكاری و پشتگیرییه‌كه‌یان بۆ ئه‌و مناڵانه‌ی كه له‌نه‌خۆشخانه‌كه‌مان چاره‌سه‌ریان بۆ ده‌كرێت، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی دا به په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامیان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و ووتی كارێكی گه‌وره‌یان كردووه به‌تایبه‌ت بۆ دڵخۆشكردنی ئه‌و مناڵه نه‌خۆشانه‌ی كه جاری وا هه‌یه زیاتر له سێ ساڵ لامان ده‌مێننه‌وه یان كاتی واهه‌یه بۆ ماوه‌ی مانگێك له یه‌ك ژووردا به ته‌نیا ده‌مێننه‌وه. هه‌روه‌ها سوپاسی خۆی گه‌یانده هه‌موو كه‌س و لایه‌نانه‌ی هاوكاریان بوون به‌تایبه‌ت هاوكاری به‌رده‌وامی ڕێكخراوی مناڵپارێزی كوردستان.
پاشان له لایه‌ن ب.ی.د. ئالان فه‌ره‌یدون علی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ژماره‌یه‌ك دیاری جۆراو جۆر به‌سه‌ر منداڵانی نه‌خۆشی نه‌خۆشخانه‌كه‌دا دابه‌شكرد و ئه‌و ئامێرانه‌ی كه پێشكه‌ش كران كاریان پێكراو خرانه خزمه‌ت مناڵه چاوگه‌شه‌كانی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه.