Untitled Post
Post date: Apr 10, 2018 9:8:5 AM
وەزارەتى خوێندنى باڵا پۆستى سەرۆکى زانکۆى ڕاپەڕین ڕادەگەێنێت
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى پاڵپشت بە ماددەى ( 9 ) بەشى (پێنجەم / زانکۆکان) لە یاساى ژمارە (10) ى ساڵى (2008) وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، کە تایبەتە بە دانانى سەرۆک زانکۆکان، پۆستى (سەرۆکى زانکۆى ڕاپەرین) لە سەرۆکایەتى زانکۆى ڕاپەرین ڕادەگەێنێت, جا هەر کەسێک ئارەزوى هەیە و مەرجەکانى تێدایە دەتوانێت لە ماوەى دیاریکراودا (c.v) و داواکارییەکەى پێشکەش بکات ، تا ناویان لە لیستى خوازیاراندا تۆمار بکرێت .
یەکەم/ مەرجەکان :
هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت.
ناونیشانى زانستى لە پرۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر نەبێت .
خزمەتى زانکۆیی لە (10) ساڵ کەمتر نەبێت.
تێبینى /
چانسى زیاتر دەدرێت بەو بەڕێزەى کە دیدو بۆچون و بەرنامەى کار و چالاکییەکانى خۆى پێشکەش بکات بۆ بەرەوپێشبردنى زانکۆ بۆ ئەو چوار ساڵەى کە پۆستەکەى وەردەگرێت.
زمانى ئینگلیزى و بەکارهێنانى کۆمپیوتەر بەباشى بزانیت .
پوختەى ڕاژەى لەلایەن بەرپرسى یەکەمى فەرمانگەکەیەوە واژوو کرابێت.
دواکات بۆ پێشکەشکردنى(c.v)وپوختەى ڕاژە کۆتایی دەوامى رۆژى سێ شەممە (20/3/2018) دەبێت.
هەر بەڕێزێک ئارەزوى هەیە و مەرجەکانى سەرەوەى تێدا بەدى دەکڕێت دەتوانى (c.v) و پوختەى راژەى راستەوخۆ بۆ ئەم ئیمیلە بنێرێت . (jobs@mhe-krg.org).