Untitled Post
Post date: Jan 23, 2020 7:47:26 AM
ئەکادیمیای سیسکۆ لەپەیمانگەی زانستی کۆمپیوتەر کرایەوە
به‌ئامانجی زیاتر فراوانكردنی ناوه‌نده ئه‌كادیمییه‌كان و دروستكردنی لینكی په‌یوه‌ندی باشتر‌و به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ، ئەمڕۆ٢٢کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ لەمهراسیمێكی شایسته‌دا لەسەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی سیسكۆ ئه‌كادیمی كرایه‌وه.
بە ئامادەبوونی پ.ی.د. ئالان فه‌ره‌یدون عه‌لی ئه‌مین سەرۆکی زانکۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ‌و ڕاگرومامۆستایانی پەیمانگای زانستی کۆمپیوتەرو ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له فێرخوازان و خوێندكاران، ئەکادیمیای سیسکۆ ڕاگەیاندرا.
سەرەتای مەراسیمەکە بەساتێک وەستان بۆگیانی پاكی شەهیدان دەستی پێ‌کرد، پاشان لەلایەن د. ئاراس عمر ڕاگری پەیمانگای زانستی کۆمپیوتەر له ووته‌یه‌كدا بەخێرهاتنی میوانانی ئامادەبووی کرد، هەروەها سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی وئه‌نجومه‌نی زانكۆ‌و هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌م ئه‌كادیمیایه‌دا ده‌ستیان هه‌بوه ده‌ربڕی کە هەمیشە هاوکار و یارمەتی دەربوون ، وه به‌كورتی ئامانج له دامه‌زراندنی ئهیكادیمیای سیسكۆی ڕونكرده‌وه كه هه‌نگاوێكی گرنگه به‌ئاراسته‌ی خزمه‌تگه‌یاندن به پرۆسه‌ی خوێندنی باڵا‌و زیاتر پڕچه‌ك كردنی فێرخوازان به ته‌كنه‌لۆجیای سه‌رده‌م.
دواتر پ.ی.د.ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین لەووتارێکدا پیرۆزبایی لەمامۆستایان وخوێندکارانی پەیمانگای زانستی کۆمپیوتەر کرد‌و دڵخۆشی و پاڵپشتی خۆی بۆ ئەم جۆره هه‌نگاوە زانستییانه دەربڕی كه زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی/ په‌یمانگای زانستی كۆمپیوته‌ر یه‌كه‌م ناوه‌ندی ئه‌كادیمییه له سنوری پارێزگای سلێمانیدا كه ئه‌م ئه‌كادیمیایه‌ی كردۆته‌وه‌و سوودمه‌ند بووه لێ ی ، دەستخۆشی لە هەموو ئەوکەسو لایه‌نانه کرد کە هاوکارن لەم پڕۆژەیەدا، ووتیشی دڵخۆشم کە ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ هەمیشە لەکاردا پێشەنگن و هه‌وڵی به‌رده‌وام ده‌ده‌ن بۆ پێشخستنی ئاستی زانستی زانكۆ. دواتر له‌لایه‌ن ڕاگری په‌یمانگای زانستی كۆمپیوته‌ره‌وه وێنه‌یه‌ك لە ڕێككه‌وتنیان له‌گه‌ڵ سیسكۆ ئه‌كادیمی پێشكه‌ش به سه‌رۆكی زانكۆ كرد.
پاشان له‌لایه‌ن م. زریان نه‌جات گرنگی و ئامانجی سیسكۆ ئه‌كادیمیای به ووردی و به‌داتا خسته ڕوو وه ڕایگه‌یاند كه ئه‌م ئه‌كادیمیایه 11400 ناوه‌ندی هه‌یه له 180 ووڵاتی جیهاندا په‌یڕه‌و ده‌كرێت و پشتگیری له بواری ئابوری ده‌كات له پرۆسه‌ی خوێندنداو چه‌ندین زمانی جیاواز له‌خۆ ده‌گرێت و فێرخواز ده‌توانێت به‌شێوه‌ی ئۆنلاین به‌شداریان له‌گه‌ڵ بكات. ناوبراو وه‌ك یه‌كێك له دامه‌زرێنه‌رانی پرۆژه‌كه ڕایگه‌یاند كه ئۆفه‌رێكی ناوازه‌یان هه‌یه كه به خۆڕایی بۆ هه‌ر كه‌سێك هه‌یه بیه‌وێت به‌شداری له‌خوله‌كانی په‌یمانگای زانستی كۆمپیوته‌ردا بكات له‌بواری سیسكۆ ئه‌كادیمیادا.
پاشان هه‌ر له‌مه‌راسیمه‌كه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و سالما علی ڕێكخه‌ری سیسكۆ ئه‌كادیمی له عێراق و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست گفتوگۆیه‌كیان ئه‌نجامداو هه‌ردوولا سوور بونی خۆیان له‌سه‌ر گرنگیدان به‌م پرۆژه‌یه دوپاتكرده‌وه