Untitled Post

Post date: Nov 06, 2019 6:39:16 AM

پڕۆژەی بە ئەلیکترۆنیکردنی بەڕێوبەرایەتی بەشەناوخۆییەکانی زانکۆی پۆلۆتەکنیکی سلێمانی

لەسەر داوای بەڕێوەبەرایەتی بەشەناوخۆییەكانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بۆ بە ئەلیكترۆنی كردن و ئۆنلاین كردنی بەڕێوەبەرایەتییەكەیان، سێ خوێندكاری دەرچووی بەشی داتابەیس ی پەیمانگای زانستی کۆمپیوتەر هەستان بە دروستكردنی داتابەيسێك بۆ بەشەناوخۆییەكان.

ئەمڕۆ سێ شەمە 2019/10/1 لە هۆڵی پیرەمێردی سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و بەئامادەبوونی پ.ی.د.دانا ئەحمەد یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری كارگێڕی و دارایی و لێپرسراوانی بەشەناوخۆییەكانی كۆلێج و پەیمانگاكانی سەر بە زانكۆ، لەلایەن هەرسێ خوێندكار ( ئوسامە كەمال ئەحمەد،بەستە سۆران خەسرەو، شەنیار موختار محەمەد ) کە دەرچووی ئەمساڵی بەشی داتابەیسی پەیمانگای زانستی كۆمپیوتەرن، سیمینارێك لەسەر چۆنێتی كارپێكردن و داخڵكردنی داتا و زانیارییەكان بۆ ناو سیستمی داتابەیسی بەشەناوخۆییەكان بۆ ئامادەبووان خرایەڕوو.

لەم سیستمەدا هەر هۆبەیەکی بەشەناخۆی لە کۆلێج و پەیمانگاکانی سەربە زانکۆی پۆلۆتەکنیکی سلێمانی دەتوانن داغڵی سیستمەکە ببن و زانیاری خوێندکاران و بەشەناوخۆییەکانیان تۆمار بکەن و گەڕان و بینینەوەی هەموو داتاو زانیاریەکانی سەربە کۆلێج و پەیمانگا کانیان ببینن، وە لە بەڕێوبەرایەتی بەشەناوخوییەکانی زانکۆی پۆلۆتەکنیک هەموو داتا وزانیاریەکانی سیستمەکە دەبینرێت، گرگترین کاری ئەم سیستمە ئەوەیە کە لەمەودوا داتای ڕاست و درووست سەبارەت بەو خوێندکارانەیەی کە نیشتەجێن لە بەشەناوخوییەکان بەردەست دەبێت.

وە شایەنی باسە بۆ ئەم ساڵی خوێندنی 2019 - 2020 ئەم سیستمە کاری پێدەکرێت .