Untitled Post
Post date: Jul 14, 2017 8:44:27 AM
ئاگادارییهك بۆ توێژهرانی بواری تهندروستی و زانسته پزیشكییهكان
تهمموز 13, 2017322 Views
زانکۆی پولیتەکنیکی سلێمانی کۆنفرانسێکی تەندروستی نێودەوڵەتی ئەنجام دەدات
بڕیارە ڕۆژانی (8-9) ی مانگی 2017/8 لە شاری سلێمانی و بە چاودێری (د.یوسف گۆران) وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و بە سەرپەرشتی راستەوخۆی پرۆفیسۆری یاریدەدەر (د.ئالان فریدون علی امین) سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و بەڕاوێژو بەشداری کۆمەڵێک توێژەری بەتوانای نێودەوڵەتی، زانکۆی پولیتەکنیکی سلێمانی/ کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی سلێمانی، کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی لەبواری تەندروستی و زانستە پزیشکییەکان بە ناوونیشانی (با هەمووان پێکەوە لە هەوڵی چارەسەرکردنی سێکتەرە تەندروستییەکاندا بین) ئەنجام بدات.
هیوادارین سەرجەم توێژەرانی هەرێمی کوردستان و جیهان لەسەرجەم بوارە تەندروستی و پزیشکییەکاندا بە توێژینەوەكانيان بتوانن کۆنفرانسەکە دەوڵەمەندتربکەن و بە بابەت و توێژینەوە زانستییەکانیان و داتا پزیشکییەکانیان، توێژەرانی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی ئاشنا بکەن.
شایەنی باسە سەرجەم ئەو توێژینەوانەی کە لەلایەن لیژنەی زانستی کۆنفرانسەوە پەسەند دەکرێت دواتر لە گۆڤارێکی نێودەوڵەتی بایەخداردا بڵاودەکرێتەوە، کە ئەمەش بۆ یەکەمجارە لەسەر ئاستی عیراق و هەرێمی کوردستان کاری بۆ کرابێت.
بەهیوای سەرکەوتن و بەرەوپێشچوونی زیاتری بواری تەندروستی و پزیشکی لە هەرێمی کوردستان.
بۆ زانینی زانیاری زیاتر دەتوانن سەردانی ئەم ماڵپەڕەبکەن:
کۆنفرانسى نێودەوڵەتى کۆلێجى تەکنیکى تەندروستى زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى