Untitled Post
Post date: Apr 24, 2019 7:5:37 PM
ڤیستیڤاڵی مێخەك بەڕێوەچوو
بەئامادەبوونی بەڕێز پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د.ئالان فەرەیدون عەلی سەرۆكی زانكۆ و ژمارەیەك لە ڕاگری كۆلێج و پەیمانگەكان و بەڕێز د.ئاراس عمر ڕاگری پەیمانگە و مامۆستا ملكۆ یاریدەدەری ڕاگر و ژمارەیەك لەكەسایەتی و میوان و خوێندكاران، ئەمڕۆ سێ شەممە بەرواری 23/4/2019 ڤیستیڤاڵی مێخەك لە كەمپی كۆلێجەتەكنیكیەكان (كۆلێجی تەكنیكی ئینفۆرماتیك) بەڕێوە چوو كە تیادا چەند چەندین چالاكی جۆراو جۆر (میوزیك و گۆرانی ، پێشانگەی كتێب، خواردنی كوردەواری) پێشكەش كرا كە لەلایەن ڕاگرایەتی و ستاف و خوێندارانی كۆلێجی تەكنیكی ئینفۆرماتیكەوە ئامادەكرابوو