Untitled Post
Post date: Jun 21, 2017 7:6:12 PM
زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی بڕوانامه‌ی IELTS به‌خشییه ژماره‌یه‌ك فێرخواز
حوزه‌یران 21, 20171371 Views
له‌مه‌راسیمێكی شایسته‌دا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 21 ی حوزه‌یرانی 2017 له هۆڵی كۆنفرانسی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی بڕوانامه‌ی IELTS به 36 ی فێرخوازی سه‌ركه‌وتوو به‌خشرا.
ئاماده‌كردن و فۆتۆ:
سۆران حسن .. شیروان جمال
مه‌راسیمه‌كه به ئاماده‌بوونی پ.ی.د ئالان فه‌ره‌یدون علی امین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و پ.ی.د دانا احمد یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری كارگێڕی و دارایی و د.حكیم عوسمان ڕاگری كۆلیجی ته‌كنیكی كارگێڕی و د. كازم فرج ڕاگری په‌یمانگای ته‌كنیكی سلێمانی و هۆگر محمد تۆفیق به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری نێوده‌وڵه‌تی زمانی ئینگلیزی و هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك له‌مامۆستایان به‌ڕێوه‌چوو.
له‌لایه‌ن به‌ڕێزان سه‌رۆكی زانكۆ‌و یاریده‌ده‌رو به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری زمانی ئینگلیزی بڕوانامه‌ی IELTS به‌خشرایه هه‌ریه‌ك له فێرخوازه‌كان.
فێرخوازان به‌گرنگییه‌وه ئاماژه‌یان به به‌ڕێوه‌چوونی خوله‌كه‌و ئاستی زانستی مامۆستایان كرد و له‌و باره‌یه‌وه ڕۆزه حه‌مه وه‌یس وه‌ك یه‌كێك له فێرخوازه‌كان ووتی:
به‌مه‌به‌ستی به‌هێزكردنی زمانی ئینگلیزی به‌شداری ئه‌م خوله‌ی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانیم كردوه‌و خولێكی تا ڕاده‌یه‌كی باش سوودی بۆم هه‌بوه‌و هه‌ست به‌وه ده‌كه‌م زمانه‌كه‌م په‌ره‌ی باشی پێدراوه‌و له ستافی وانه وتنه‌وه‌و فێرخوازهكانیش ڕازی بووم و زمانه‌كه‌م له‌ئاستی مام ناوه‌نده‌وه بوه‌ته ئاستی باش كه ئه‌وه‌ش مایه‌ی خۆشحاڵیمه .
ئه‌ندازیار محمد شیراز یه‌كێكه له سه‌ركه‌وتوه‌كانی خوله‌كه‌و بۆ سایتی زانكۆمان ووتی:
ئێمه له‌یه‌كێك له‌هه‌ره سه‌نته‌ره پێشكه‌وتووه‌كانی زمانی ئینگلیزی خوله‌كه‌مان بینی و مامۆستاكان و پێداویستییه‌كانی خوله‌كه له‌ئاستێكی زۆر باشدابوو چونكه پێشتر من خولی به‌هێزكردنی زمانی ئینگلیزیم بینیووه و خۆشبه‌ختانه سوودی زۆر باشم له خوله‌كه بینی.
هه‌روه‌ها هۆزان احمد ووتی ئه‌م خوله له مانگی شوباتی 2017 وه ده‌ستمان پێكردووه‌و بۆ ماوه‌ی سێ مانگ به‌رده‌وام بوین كه كۆی خوله‌كه 120 كاتژمێر بوو سه‌ركه‌وتوانه خوله‌كه به‌ڕێوه‌چوو ، مامۆستایان و خزمه‌تگوزاری سه‌نته‌ره‌كه له‌ئاستی پێویستدا بوو.
له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵدا تا ئێستا نزیكه‌ی 80 فێرخواز به‌شێوه‌ی كلاس به‌شدارییان له خولی به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌ی IELTS دا كردووه‌و نزیكه‌ی 90 فێرخوازی تر له ڕێگه‌ی ئۆنلاینه‌وه به‌شدارن كه سه‌رجه‌م خوله‌كان له‌لایه‌ن بریتش كاونسڵ ی به‌ریتانییه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێن.
له‌م ووته ده‌نگیه‌دا م. هۆگر محمد تۆفیق ب/ سه‌نته‌ری نێوده‌وڵه‌تی زمانی ئینگلیزی سه‌ربه زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ڕونكردنهوهی زیاتری له‌سه‌ر خوله‌كه بۆ سایتی زانكۆمان خسته ڕوو: