Untitled Post

Post date: Mar 13, 2018 8:30:56 AM

چۆنێتی خۆ ئامادەكردن بۆ كار

سەر لەبەیانی ئەمڕۆ ۲٠۱۸/۳/۳ لە هۆڵی م. ڕۆستم لە پەیمانگەی زانستی كۆمپیوتەر سمینارێك ڕێكخرا لە ژێر ناونیشانی (چۆنێتی خۆ ئامادەكردن بۆ كار ) بۆ مامۆستا ( سەركۆ هاوڕێ‌ محمد ) لە بەشی ئایتی .

سەرەتا مامۆستا سەركۆ بەدرێژی و بەوردی و بەشێوەیەكی زانستی شیكردنەوەی كرد بۆ دروست كردنی (سی ڤی) و ئامانج لە دروستكردنی كە كورتەیەكە لە ژیانمان بەكاری ئەهێنین بۆ دەرخستنی كارامەی و ئەزموونەكانەكان بەشێوەیەكی ئەكادمیانە و گونجاو , وە گرنگی (Hard skills و soft skills) لە دەست کەوتنی کاردا و وەچۆنییەتی ئامادەكردن و پڕكردنەوەی سی ڤی بەشێوەی گونجاو تاخوێندكاران بتوانن چاوپێکەوتن مسۆگەر بکەن و کاری باش بەدەست بھێنن ، وە دواتریش کە ھەنگاوی چاوپێکەوتنە و ھەموو ئەو بابەتانەی ڕونکردەوە کە گرنگن لەکاتی چاوپێکەوتن و گاریگەریان ھەیە لە بەدەست ھێنانی کارێکی باش.

دواتر جەختی كردەوە لە جێبەجێ‌ كردنی ئەم خاڵانەی خوارەوە تا خوێندکاران بەو ئامەنجە بگەن کە ھەیانە بۆ دەسکەوتنی کارێکی باش :

*ئامانج لە نووسینی سی ڤی چییە ؟

*بۆچی گرنگە سی ڤی مان هەبێت ؟

*خاوەنكار چی لەتۆ ئەوێت ؟

*ئەوزانیاریانەی پێویستە لە سی ڤی دا هەبێت .

*چۆن سیڤیەكەم بنوسم ؟

*چاوپێكەوتن .

*ئەكارانەی پێش چاوپێكەوتن ئەنجامی بدەین .

*ئەوكارانەی كەنابێت بكرێت و بوێریت لەكاتی چاوپێكەوتن.