Untitled Post
Post date: Sep 10, 2017 9:3:50 PM
960 Views
ئهیلول 10, 2017
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە روونكردنەوەیەكدا ئاگاداری دەرچووانی خولی یەكەمی قۆناخی 12ی ئامادەیی دەكات، بەمەبەستی داواكاری پێشكەشكردن لەڕێگەی (زانكۆلاین) بۆ وەرگرتن لە زانكۆ و پەیمانگە حكومییەكان، پێوستە بۆ بەدەستهێنانی ناوی بەكارهێنەر و وشەی تێپەڕ (یوزەیەر نەیم و پاسۆرد) بەكۆدی تاقیكردنەوەكانی قۆناخی 12ی ئامادەیی بچنە ناو سیتسمی زانكۆلاین، دواتریش ژمارەی تەلەفۆنی خۆیان تۆمار بكەن و، پاشانیش لەڕێگەی كورتە نامەیەكەوە ناوی بەكارهێنەر و وشەی تێپەڕ (یوزەیەر نەیم و پاسۆرد)یان بەدەست دەگات.
سەبارەت بە نەگەیشتنی ناوی بەكارهێنەر و وشەی تێپەڕ بە بەشێك لە دەرچووان لە ڕێگەی كورتەنامەوە، عەباس ئەكرەم وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند: هەر دەرچوویەكی قۆناخی 12ی ئامادەیی ئەگەر لە ماوەی (٢٤) كاتژمێردا تائێستا ناوی بەكارهێنەر و وشەی تێپەڕ (یوزەیەر نەیم و پاسۆرد)یان بەدەست نەگەیشتووە، پێویستە دووبارە هەمان هەوڵ بداتەوە بۆ ئەوەی لە ڕێگەی كورتە نامەیەكەوە ناوی بەكارهێنەر و وشەی تێپەڕ (یوزەیەر نەیم و پاسۆرد)یان بەدەست بگات و، دواتر دەتوانن بچنە ناو سیستمی (زانكۆلاین) بۆ هەڵبژاردنی بەش و كۆلێژ و پەیمانگە لە زانكۆكان.
وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئەوەشی ڕاگەیاند: پێویستە دەرچووانی خولی یەكەمی قۆناخی 12ی ئامادەیی پەلە بكەن لە پڕكردنەوەی (زانكۆلاین)، چونكە ماوەی پێشكەشكردن لە سەعات ١٢ی شەوی (١٤/٩/٢٠١٧) كۆتایی دێت.