Untitled Post
Post date: Aug 17, 2017 8:16:16 AM
595 Views
ئاب 16, 2017
له درێژه‌ی كار‌و چالاكی و ڕێكه‌وتن و لێك گه‌یشتنه‌كانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و ده‌زگا زانستی و ئه‌كادیمییه ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2017/8/16 زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ڕێككه‌وتنێكی زانستی و ئه‌كادیمی له‌گه‌ڵ په‌یمانگای ته‌كنیكی هه‌یبه‌ت سوڵتان له‌شاری كۆیه واژۆ كرد كه په‌یمانگایه‌كی تایبه‌تی ته‌كنیكییه .
دوای ئه‌وه‌ی م. هێمن قاسم بایز ڕاگری په‌یمانگای هه‌یبه‌ت سوڵتانی شاری كۆیه‌و وه‌فدێكی هاوڕێ ی سه‌ردانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی كرد و له‌لایه‌ن لایه‌ن ب.ی.د. ئالان فه‌ره‌یدون علی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و د.كاوه ڕه‌زا و م.بخت‌یار عبید شه‌ریف به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه ئه‌كادیمییه‌كان و ئارام بكر به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندن و چالاكییه‌كان پێشوازی كران ، دواتر به‌مه‌به‌ستی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه زانستییه‌كان و ئاڵوگۆڕی تواناكان و بره‌و دان به چالاكییه زانستییه‌كان، له هۆڵی كۆبونه‌وه‌كان ڕێككه‌وتننامه‌یه‌كی زانستی و ئه‌كادیمی له‌نێوان هه‌ردوولادا واژۆ كرا.
له لێدوانێكدا لایه‌ن ب.ی.د. ئالان فه‌ره‌یدون علی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی بۆ سایتی زانكۆ ڕایگه‌یاند :ئه‌مڕۆ خۆشحاڵین كه له‌گه‌ڵ ده‌زگایه‌كی زانستی تری هه‌رێمی كوردستاندا ڕێككه‌وتن واژۆ ده‌كه‌ین ئه‌ویش په‌یمانگای ته‌كنیكی هه‌یبه‌ت سوڵتانه و به‌و هیوایه‌ی كه سوودی باشی بۆ هه‌ردوولا هه‌بێت و به‌هۆی ئه‌م هه‌نگاوه‌وه بتوانین چالاكی زانستی و توانا‌و لێهاتوویه‌كانی هه‌ردوولا بره‌و پێبده‌ین. وه ڕایگه‌یاند كه ئه‌م جۆره ڕێككه‌وتنانه له‌ژێر چه‌تری وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی دا به‌ڕێوه ده‌چن و له‌پاش ڕه‌زامه‌ندی وه‌زاره‌ت كارده‌كه‌ین كه خوێندكارانی په‌یمانگای هه‌یبه‌ت سوڵتان سوود له تواناكانی زانكۆمان ببینن به‌پێ ی ئه‌و توانایه‌ی كه‌له‌به‌رده‌ستدایه و ده‌توانن دوای وه‌رگرتنی بڕوانامه‌ی دبلۆم درێژه به خوێندن بده‌ن له زانكۆمان و بڕوانامه‌ی بكالۆریۆس به‌ده‌ست بهێنن له بواری خۆیاندا. له‌كۆتاییدا هیوای خواست باشترین خزمه‌ت به په‌یمانگای هه‌یبه‌ت سوڵتان بكه‌ین و په‌یوه‌ندی شاری سلێمانی و شاری كۆیه باشتر بكه‌ین و ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كانیش له‌نێوان زانكۆ حكومییه‌كان و تایبه‌ته‌كاندا زیاتر ببێت و نمونه‌یه‌كی جوان پێشكه‌ش بكه‌ین.
پاشان له‌لایه‌ن م. هێمن قاسم بایز ڕاگری په‌یمانگای ته‌كنیكی هه‌یبه‌ت سوڵتان ووته‌یه‌ك پێشكه‌ش كرا‌و به‌شانازییه‌كی گه‌وره‌ی دانا كه پردی په‌یوه‌ندی و ڕێكه‌وتنی زانستیان هه‌بێت له‌گه‌ڵ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌مه‌به‌ستی بره‌و دان به خوێندنی ته‌كنیكی و په‌روه‌رده كردنی كادری به‌توانا و لێهاتوو له‌سه‌ر بنه‌مای زانستی. وه هیوای خواست په‌یمانگاكه‌یان كه نوێیه‌و تازه دامه‌زراوه سود له تواناكانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی وه‌ربگرن چ له ڕووی مامۆستاوه یان له ڕووی سازدانی ۆركشۆپ و كۆنفرانسه‌وه بێت كه بتوانن په‌یمانگاكه‌یان به ئاستێكی زانستی باش بگه‌یه‌نن.
دواتر لۆگۆی هه‌ردوولا پێشكه‌ش به یه‌كدی كرا‌و هیوایان خواست ڕۆژ به‌ڕۆژ هه‌نگاوی باش و گه‌وره هه‌ڵبگرن له‌پێناو به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی و ئه‌كادیمی له‌كوردستاندا.