Untitled Post

Post date: Jul 26, 2017 1:35:26 PM

    • 302 Views

    • ته‌مموز 19, 2017

Share:

لەبەرامبەر سەرخستنی قۆناغی یەكەمی پڕۆژەی (هەڵمەتی نیشتمانی) بۆ ناساندنی پرۆگرامی (سەركەوتن لە دونیای گۆڕاودا)، رێكخراوی ماڵی سەركەوتن سوپاسنامەیەك ئاڕاستەی پەیمانگای تەكنیكی دوكان دەكات.

ئەمڕۆ ۱۹ی تەمموزی ۲۰۱۷ رێكخراوی ماڵی سەركەوتن بۆ گەشەپێدانی تواناكان، سوپاس وپێزانینی خۆی ئاڕاستەی هەریەك لە (د.كاوە ڕەزا) راگری پەیمانگای تەكنیكی دوكان و (م.هەرمن شێركۆ و م. ڕزگار حەمەڕشید) سەرجەم مامۆستایانی پەیمانگا كرد، كە هاوبەش و هاوكار بوون لە ڕێكخستنی وۆركشۆپێك بۆ خوێندكارانی پەیمانگاكە، هەروەها ماندووبوونیانی بەرزنرخاند لەسەرخستنی قۆناغی یەكەمی پرۆژەی (هەڵمەتی نیشتمانی) بۆ ناساندنی پرۆگرامی (سەركەوتن لە دونیای گۆڕاودا).

وۆركشۆپەكە لەلایەن ئاسانكاران (بێستون حەمە ساڵح و عومەر عەلی) پێشكەشكرا و زیاتر لە (٤٠) كەس بەشدارییان تێدا كرد، بەشداربووان جۆرەكانی سەركەوتن و چەندین بابەتی تری پەیوەست بە سەركەوتنیان پێ ئاشناكرا، دوای كۆتایهاتنی قۆناغەكەش بڕوانامەی بەشداریكردنی قۆناغەكە (كە قۆناغی یەكەمی هەڵمەتەكەیە) بەخشرایە سەرجەم بەشداربووان.

پرۆژەی هەڵمەتی نیشتمانی – سەركەوتن لە دونیای گۆڕاودا، بۆ دووەمین ساڵە بەڕێوەدەچێت، كە ساڵی رابردوو زیاتر لە ١٠ هەزار كەس لە سەرجەم پارێزگاكانی عێراقدا بەشدارییان تێیدا كرد و لەو ژمارەیەش ٣ هەزار بەشداربوویان لە پارێزگاكانی كوردستان بوون، هەروەها ئەمساڵیش بەهەمان شێوە ١٠ هەزار كەس دیكەی بەشدارییان پێدەكرێت و لەو ژمارەیەش 3 هەزاریان لە پارێزگاكانی كوردستان دەبێت.