Untitled Post

Post date: Oct 13, 2017 1:32:52 PM

    • 1174 Views

    • تشرینی یه‌كه‌م 4, 2017

به‌ڕێز داده‌ هێرۆ

به‌ڕێز كاك پاڤڵ تاڵه‌بانی

به‌ڕێز كاك قوباد تاڵه‌بانی

به‌ڕێز مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان

خه‌ڵكی به‌شه‌ره‌فی كوردستان

جه‌ماوه‌ری شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی

مامۆستايانى دڵسۆز فەرمانبەرانى ماندوونەناس خوێندكارانى خۆشه‌ویست، سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی گه‌له‌كه‌مان

سەرۆكايەتى زانكۆى پۆلیته‌كنیكی سلێمانی پرسە و سەرەخۆشى ئاراستەى تەواوى خەڵكى كوردستان و شاری سلێمانی پایته‌ختی ڕۆشنبیری دەكات، چونكە بە لەدەستدانى مام جەلال كوردستان و عێراق ڕابەرێك و سەركردەيەكى گەورەى لەدەستدا.

جەنابى مام جگە لەوەى ڕابەرى بزوتنەوەى ڕزگاريخوازى گەلەكەمان بوو، هەميشە پاڵپشت و هاوكار و ڕێنوێنى زانكۆكان و ئەكاديميانيش بوو.، زانكۆكان و دەزگا ئەكاديميەكان و خوێندكاران و گەنجان، ماميان وەك سەرچاوەى هێز و پاڵپشتى خۆيان سەيركردووە و هەر له‌ واقیعیشدا وابوه‌.

ئێمە لە سەرۆكايەتى زانكۆى پۆلیته‌كنیكی سلێمانی قەرزاربارێكى گەورەى لەبيرنەكراوى مامين، چونكە ئەو بۆ ئێمە جگە لەوەى سيمبولى دامەزرێنەرى زانكۆكەمان بوو پشتیوان و پشتگیرێكی هه‌میشه‌ییمان بوو به‌ ئاراسته‌ی سه‌رخستنی كاره‌كانمان و بره‌ودان به‌ خوێندنی باڵا، بۆيە ئەمرۆ ڕۆژێكى پڕ له‌خه‌مه‌ بۆ تەواوى زانكۆمان، وە بەڵێنى به‌رده‌وامی و وەفادارى و بە ئەمەكى بە رۆحى مام جەلال دەدەين كە خوێندكار و ڕێبوارى ڕێبازه‌كه‌ی بین، دڵنيايى دەدەين بە مام كە تەواوى مامۆستا و فه‌رمانبه‌ران و خوێندكارانى بە ئەمەكيش بە وەفا دەبن بۆ ئەو پيشە و نيشتمانەى كە دواى ئەو بۆمان بەجێ ماوە.

دووبارە پرسە و سەرەخۆشى خۆمان ئاراستەى خەڵكى كوردستان دەكەين، وە هيواخوازين كە ئەم كۆستە ببێتە دەرفەتێك بۆ ئاشتبوونەوەى نيشتمانى و تەبايى و يەك ڕيزى لە كوردستان تاوەكو ڕۆحى بەرزە فڕى مام ئاسوودە بێت.

ماڵئاوا سه‌ركرده‌ی شاخ و شار، ماڵئاوا سه‌ركرده‌ی ئاشتی و ئارامی، ماڵئاوا سه‌ركرده‌ی بێ وێنه‌ له‌هه‌موو دونیا، ڕۆحت شاد و به‌ ئارامی بنو جه‌نابی مام جه‌لال چونكه‌ خوێندكاره‌كانت به‌رده‌وامن تا به‌دی هێنانی گشت ئه‌و ئامانجانه‌ی كه‌ جه‌نابتان نه‌خشه‌تان بۆ داڕشتبوو.

به‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌وه‌ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك پرسه‌ ڕاده‌گه‌یه‌نێت و ئاڵا بۆ نیوه‌ داده‌گرێت.

سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی

2017/10/3