Untitled Post

Post date: Mar 11, 2019 8:11:57 PM

ڕاگرى نوێى پەیمانگەی زانستی کۆمپیوتەر دەست بەکاربوو

لەمەراسیمێکى شایستەدا بەئامادەبوونی یاریدەدەر و سەرۆک بەش و مامۆسایان و فەرمانبەرانى پەیمانگەی زانستی کۆمپیوتەر ،ماڵئاوایی لە پرۆفیسۆر (د.سۆران سەعید) ڕاگرى پێشووى پەیمانگەی زانستی کۆمپیوتەر کراو پێشوازییەکی گەرمیش لە راگری نوێی پەیمانگەی زانستی کۆمپیوتەرکرا. دوای دەست بەکاربوونی راگری نوێ چەپکە گوڵی رێزو وەفا پێشکەش بە پرۆفیسۆر (د.سۆران سەعید) کرا.ڕاگرى پێشووى پەیمانگە جوانترین پیرۆزبایی خۆى ئاراستەى ڕاگرى نوێکرد و زۆر سوپاسى یاریدەدەرى ڕاگر و سەرۆک بەش و تەواوى ستافى زانستى و کارگێرى پەیمانگەکەی کرد ، کە لەماوەى رابردوودا هاوکارێکى باش بوون بۆ بەرێوەچوون و سەرخستنی کارەکان و پێشکەوتنى پەیمانگەکە.راشیگەیاند پشتیوانی بەردەوامی ( د.ئاراس عمر کریم) راگری نوێی پەیمانگە دەبم و بە هەموو توانایەکمەوە لە هەوڵی پێشخستنی زیاتری ئاستی زانستی و ئەکادیمی پەیمانگە دەبم .

هەر لە رێورەسمی ماڵئاوایکردنی راگری پێشوودا مامۆستا ( ملکۆ رەزا ) یاریدەدەری راگری پەیمانگە چەپکە گوڵى رێز و سوپاس و ماندوونەبوونی بەناوی تەواوی ستافی پەیمانگەوە بەخشیە پرۆفیسۆر (د.سۆران سەعید) و راگری نوێی پەیمانگەی زانستی کۆمپیوتەر.