Untitled Post

Post date: Mar 13, 2018 7:43:57 AM

وەزارەتی خوێندنی باڵا گرانتێکى تایبەت بە توێژینەوە لە بوارى ڕیفۆرمى پەروەردە و خوێندنى باڵا ڕادەگەیەنێت

دوا بەدواى ئەوەى وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی یەکەمین گرانتى ئەنجومەنى توێژینەوەى زانستى بۆ مامۆستایان و توێژەرانی کوردستان ڕاگەیاند، کە تایبەت بوو بە دابینکردنى پشتیوانى دارایى بۆ ئەو توێژینەوانەى کە لە بوارەجیاکاندا دەچنە خزمەتى چارەسەرکردنى پرسەکانى هەرێمى کوردستان.

بۆ ئەو مەبەستە، ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕێکەوتى (٧/٣/٢٠١٨) وەزارەتەکەمان دوەمین گرانتى ئەنجومەنى توێژینەوەى زانستى ڕادەگەێنێت، بۆیە دەرگای پێشکەشکردنی پرۆپۆزەڵی توێژینەوەی زانستی بۆ مەبەستی بەدەستهێنانی گرانتی ئەنجومەنی توێژینەوەی زانستی بۆ توێژەران و مامۆستایان دەکاتەوە.

ئەم گرانتەمان تایبەت دەبێت بەتوێژینەوەکانى بوارى (هەڵسەنگاندنى پڕۆسەى ڕیفۆرمى پەروەردە و خوێندنى باڵا لە هەرێمى کوردستان)، بۆیە داواکارین توێژەران لە ماوەى دیاریکراودا پرۆپۆزەڵەکانیان ئاڕاستەی وەزارەتەکەمان بکەن.

تێبینى:

دوا مۆڵەت بۆ پێشکەشکردنی پرۆپۆزەڵەکان ڕۆژی یەک شەممەی ڕێکەوتی (٨/٤/٢٠١٨) یە.

توێژەران دەتوانن پرۆپۆزەڵەکانتان بۆ ئەم ئیمەیلە (Scholraships@mhe-krg.org) ڕەوانە بکەن.

ئەنجومەنی توێژینەوەی زانستی لە هەرێمی کوردستان کۆمیتەیەکی زانستیی ستراتیجی نیشتیمانییە کار دەکات بۆ هاندان و گەشەپێدان و کاراکردنی چالاکی توێژینەوەی زانستی لە بواری پسپۆڕی جیاجیادا لەبەر ڕۆشنایی پێداویستییە زانستی و تەکنۆلۆجی و ئابووری و سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی هەرێمی کوردستان، هەروەها هەوڵ دەدات بۆ بەکارهێنانی بەرهەمەکانی توێژینەوەی زانستی بۆ مەبەستی گەشەپێدانی هەمەلایەنەی هەرێمی کوردستان.